حوزه‌یران 06, 2018 07:50 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی سووریا : ئەمریکا پەلامارەکانی بەدژی خەڵکی سڤیلی سووریا درێژە پێ دەدات

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی سێ شەم لەمیانەی نامەیەک بۆ بەرپرسی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوەیە ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی بەناو نێودەوڵەتی دژەداعش لە ژێر چاوەدێریی ئەمریکادا پەلامارەکانی بەدژی خەڵکی سڤیلی سووریا هەروا بەردەوام دەکا.

بەپێی ڕاپورتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەم نامەیە دا وتیشی 

 هاوپەیمانیی ئەمریکی  ئەم دواییانە  گەڕەکەکانی ئاوەدانی پارێزگەکانی حەسەکە، رەقە و دەیروزووری سوریای بوردومان کردووە.

 وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند  لەم پەلامارانە دا بیست و دوو کەسی سیڤیل کوژران  و ماڵ و ژێرخانەکانی ئەم پارێزگەیە تێک ڕووخاون  . 

وەزارەتی دەرەوەی  ڕووسیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئەمریکا  لەگەڵ تیرۆریستان لە پارێزگەکانی حەسەکە و رەقە و دەیروزوور هاوکاری دەکات  پێداگری کرد واشینگتۆن بە کوشتنی خەڵکی سیڤیل  و هاوکاری لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی  داعش هەوڵ دەدات قەیران لە سوریا هەر درێژەی هەبێت  . 

وەزارەتی دەرەوەی سوریا وتیشی :   سوپای ئەم وڵاتە هەموو هەوڵی خۆی بۆ بنبڕ کردنی  تیرۆریسم لەم ناوچانە  دەکاردێنێ  . 

ئەمریکا  ئەم دواییانە  بەجاران بە بیانووی  بەرەنگار بوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان، خەڵکی سیڤیلی لە سوریا و ئێراق داوەتە بەر پەلامار.

تاقمی چاوەدێری  «ایروارز»  کە پەلاماری هاوپەیمانی  بەناو نێودەوڵەتی دژە داعش لە ژێرفەرماندەیی ئەمریکا بوسەر ئێراق و سوریا پێ و شوێن دەگرێت  ئەم دواییە ڕایگەیاند: نیزیکەی  سێ هەزار کەسی سیڤیل  لە ساڵی 2014 ەوە تائێستا  لە بەر پەلاماری ئاسمانی هاوپەیمانیی ئەمریکا لە ئێراق و سوریا کوژراون.

هاوپەیمانی بەناو دژە داعش لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئوباما  بە ئامانجی ئیدیعا کراوی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانی نێو  ئێراق وسوریا ، پێک هات  . 

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە بە پێی ڕاپۆرتە ڕەسمییەکان،  ئەمریکا و شەریکەکانی ڕۆژاوایی و عەرەبی ئەم وڵاتە لە دامەزرێنەران و لایەنگرانی سەرەکیی ماڵی و چەکەمەنی  تاقمە تیرۆریستییەکان لەوان داعش ، دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ