پەلاماری بەهاوەنی حەشدی شەعبی بۆسەر بنکەکانی داعش لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i341750-پەلاماری_بەهاوەنی_حەشدی_شەعبی_بۆسەر_بنکەکانی_داعش_لە_سوریا
هێزی حەشدی شەعبی ئێراق شوێنی کۆبوونەوەی پاشماوەی تاقمی تیرۆریستی داعشی لەنێو خاکی سوریا داوەتە بەر پەلامار .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 09, 2018 10:40 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەهاوەنی حەشدی شەعبی بۆسەر بنکەکانی داعش لە سوریا

هێزی حەشدی شەعبی ئێراق شوێنی کۆبوونەوەی پاشماوەی تاقمی تیرۆریستی داعشی لەنێو خاکی سوریا داوەتە بەر پەلامار .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی مەیادین،  حەشدی شەعبی ڕایگەیاند  : دوای وەرگرتنی  زانیاری ورد و دەقیقی سەربازی، حەشارگەی  ئەندامانی داعش لەسەر گوندی عەتشانە لە ناوچەکانی  سنوری لەگەڵ سوریا  کەوتە بەر پەلامار کە بووە  هۆی کوژران و بریندار بوونی ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستان.

مەحموود  مەرزی  جەمیلی ، فەرماندەی یەکەی  یەکەمی حەشدی شەعبی لە پارێزگەی  ئەنباریش  باسی دەستپێکرانی  ئۆپراسیۆنی هێزی ئاسایشی لە ڕۆژهەڵاتی شاری فەلووجەی کرد بەمەبەستی گرتنی ئەندامانی بەجێماوە و هەڵاتووی تاقمی تیرۆریستیی داعش  .

هەروەها  ناوەندی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی بەغدا لە بەیاننامەیەک دا باسی گیرانی هۆکارانی پەلاماری تیرۆریستی ڕۆژاوای  ئەم شارەی  کرد و وتی :  هێزی ئاسایشی بە هاوکاری ئیدارەی ئیتلاعات توانیان  تیرۆریستان لە ناوچەیەک لە گەڕەکی  خەزرا  لە ڕۆژاوای بەغدا بگرن و ماددەی تەقەمەنی ئەوان زەوت بکەن  . 

سەرباری شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا ژومارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دان و بەشێوەی پڕژ و بڵاو دەست دەدەنە کاری  تیرۆریستی  . 

تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ساڵی 2014ەوە  بە پێی داکۆکیی ماڵی  و سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ڕۆژاوایی  و عەرەبی ئەم وڵاتە لەوان عەرەبستان  بە پەلامار کردنەسەر ئێراق،  بەشگەلێکی بەربڵاویان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژاوایی ئەم وڵاتەیان  داگیرکرد و تاوانێکی زۆریان ئەنجام دا  .