ڕزگار کرانی دوو ناوچەی پارێزگای سوەیدای سووریا لەژێر ڕکێفی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i341986-ڕزگار_کرانی_دوو_ناوچەی_پارێزگای_سوەیدای_سووریا_لەژێر_ڕکێفی_داعش
سوپای سووریاو ھێزەکانی خۆڕاگری لە دووھەمین ھەڵمەتی دژی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سوەیدای باشووری سووریا توانییان دەست بگرن بەسەر دوو ناوچەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 11, 2018 06:16 Asia/Tehran
  • ڕزگار کرانی دوو ناوچەی پارێزگای سوەیدای سووریا لەژێر ڕکێفی داعش

سوپای سووریاو ھێزەکانی خۆڕاگری لە دووھەمین ھەڵمەتی دژی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای سوەیدای باشووری سووریا توانییان دەست بگرن بەسەر دوو ناوچەدا.

بەپێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سوپای سووریا ڕۆژی یەکشەممە لە سێ بەرەوە ھەڵمەتی خۆی دژی تیرۆریستانی داعش دەست پێکردو ناوچە چۆڵ کراوەکانی عەڕعەڕ و ڕەسمولحەتیتە کە لەژێر ڕکێفی داعش دا بوو، سەندەوە.

نیوە پانتایی دەشتەکانی پارێزگای سوەێیدا لەژێر ڕکێفی تیرۆریستانی داعش دایە زۆربەی بەجێماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستە لە ناوچە ھەڕەمەکانی ئەم مەڵبەندە خڕ بوونەتەوە.

سوپای سووریا بەرلەمەش دوای تێکھەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە گردوپەڕی باکوورو ڕۆژھەڵاتی سوەیدا توانی بووی جیا لە پێشڕەوی لەم ناوچانە، زۆرێک لە گوندەکان کۆنترۆڵ بکاتەوە.

قەیرانی سووریا لە ساڵی 2011 بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  پشتیوانییان لێ دەکرێت، سەری هەڵدا. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە هەتاکوو ئێستا سەدان هەزار کەس کوژراون  یان بریندار بوونەو ملوێنان کەسیش ئاوارەو هەڵوەدا کراون.