ئەرتەشی سووریا پەلاماری داعش بۆ سەر تەدمریان بەرپەرچ دایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i342128-ئەرتەشی_سووریا_پەلاماری_داعش_بۆ_سەر_تەدمریان_بەرپەرچ_دایەوە
ئەرتەشی سووریا پەلاماری تڕوڕیستانی داعشی لە ناوچە ئەلتەنف لە سێ گۆشەی سنووری سووریا ئێراق و ئەردەنیان بۆسەر شاری تەدمر لە پارێزگای حومسیان بەرپەرچ دایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2018 05:55 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی سووریا پەلاماری داعش بۆ سەر تەدمریان بەرپەرچ دایەوە

ئەرتەشی سووریا پەلاماری تڕوڕیستانی داعشی لە ناوچە ئەلتەنف لە سێ گۆشەی سنووری سووریا ئێراق و ئەردەنیان بۆسەر شاری تەدمر لە پارێزگای حومسیان بەرپەرچ دایەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  کاناڵی تەلەفیززونی  ئەلئەخباریە  ئەرتەشی سووریا  ڕۆژی دووشەمە لە   ڕەوتی ئوپڕاسیونێکدا  بو بەرەنگار بوونەوەی  پەلاماری  داعش بو سەر شاری تەدمر جگە لە کوژرانی پێنج کەس لە ئەندامانی  ئەو تاقمە تەکفیریە  تڕوموبیلک و ماتۆڕێکیان لەناو برد . ئەندامانی داعش دوای ناکامیی لە پەلاماری خۆیان  بۆ سەرناوچەی گەمارو دراوی ئەلتەنف پاشەکشەیان کرد کە بە شێوەی نایاسایی لە گەمارۆی  هێزەکانی ئەمریکایی دا یە .  هەوڵی تڕوڕیستان بو کنە  لە ئەلتەنف بۆ ناوچەکانی دیکەی سووریا  بە شێوەی   ڕێکخراو ئەنجام ئەدرێت بە جورێ کە ئوردوگای  ئەلرکبان لە نزیکی  بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ئەلتەنف بووەتە  حەشارگەی کەسانی چەکداری تڕوڕیست .