حوزه‌یران 13, 2018 09:38 Asia/Tehran
  • سووریا خوازیاری کردەوەی خێرای ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بوو بۆ ڕاگرتنی تاوانکارییەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی سێ شەممە لە نامەیەک دا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیە، دژی بەردەوامیی دڕندەکارییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر سووریا سکاڵای دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەم نامەیەدا ڕایگەیاندووە: بەردەوامیی دڕندەکاری و پشتگریی ئەمریکا لە تیرۆریستان، دەربڕی خەمساردیی ئەنجومەنی ئاسایشت لە ڕووی ڕاپەڕاندنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی کردووە: فڕۆکە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکی ڕۆژی یەکشەممە گەڕەکە ئاوەدانەکانی پارێزگای حەسەکەیان بوردومان کرد کە لە ئەنجام دا دوانزە کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لەوانە چەند ژن و منداڵ کوژران.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێی داگرتووە: دیمەشق جارێکی دیکە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشت دەکات کە ئەرکەکانی لە بارەی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشتی جیھانی ، ئیدانەکردنی ئەم چەشنە کوشت و بڕو قەڵاچۆیانە، ھەنگاونانی خێرا بە مەبەستی ڕاگرتنی کوشت و بڕو پێشگرتن بە دووپات بوونەوەیان بەجێ بێنێ .

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەرلەمەش گەلێک جار داوای لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد بوو کە کۆتایی بە دڕندەکارییەکانی ھلوپەیمانیی ئەمریکی لە سووریادا بھێنن.

ئەمریکا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار بە بیانووی خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستییەکان و لەوانە داعش، خەڵکی سڤیلی لە سووریاو عێراق داوەتە بەر ھێرش و پەلامار.

تاقمی چاودێری (ئیروارز) کە شاڵاوەکانی ھاوپەیمانیی بەناو نێونەتەوەیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە دوو وڵاتی عێراق و سووریا پێ و شوێن دەگرێت، لەم دواییەدا ڕایگەیاندووە، پتر لە سێ ھەزار کەس لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە ھەتاکو ئێستا لە ھێرشی ئاسمانیی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە عێراق و سووریادا کوژراون.

ھاوپەیمانیی بەناو نێونەتەوەیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆک کۆمارەتیی باراک ئوباماو بە مەبەستی خۆیان وتەنی خەباتی دژی تیرۆریستانی سەقامگرتووی عێراق و سووریا پێک ھات. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئەمریکاو ھاوبەشە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە بۆخۆیان لە پێکھێنەران و داڵدەکارانی سەرەکیی دراڤی و چەکەمەنیی تاقمە تیرۆریستەکان لەوانە داعش دێنە ئەژمار.

جێگای ئاماژەیە قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڤەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە .

 

سەرپەیڤ