حوزه‌یران 13, 2018 17:08 Asia/Tehran
  • کوژرانیی ٤ کەسی مەدەنی دوا بە دوای پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ سەر

فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بەناو دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بە بۆردومان کردنیی ناوچەیەک لە "حەسەکە"ـی سوریا لانیکەم چوار کەسی مەدەنیان کووشت و یەک کەسی تریشیان بریندار کردووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەنالی تەلەڤزیۆنیی "ئەخبارییە"ـی سوریا بە گێرانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکان رایگەیاند:  فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی ، ئەمڕۆ چوار شەممە گوندی "ئەلحەردان" لە گردو پەڕی باشوووری رۆژهەڵاتی حەسەکەیان بۆردومان کردووە.

 فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی، ڕۆژی ڕابردوو(سێ شەممە)ـیش گوندی "تێل ئەلشایر" لە "ریف حەسەکە"ـیان بۆردومان کردووە کە بە هۆیەوە حەوت کەسی مەدەنی کوژران و پێنج کەسی تر بریندار بوون.

  فڕۆکەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی  رۆژی دووشەممەیش بە بۆدرومان کردنیی فێرگەیەک لە گوندی :خۆیتیرە" لە نزیک باشووری ستانی حەسەکە گیانی ١٨ ئافرەت و منداڵی عێراقی پەناهەندە کەلە ترسی تاوانکاری ترۆریستیی داعش و بۆردومانی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی لە عێراقەوە بەرەو شوریا هەڵاتبوون گرتووە .

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعش، بەدەر لە چوار چێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بێ هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا هاوپەیمانیان پێکهێناوە؛ ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکاییە تا بە ئێستا زۆرێک لە شارومەندانی بێتاوانیی لە عێراق  وسوریا لەخاک و خۆین داگەوزاندووە.

سەرپەیڤ