سەرکەوتنی سوپای سوریا لە ئازاد کردنی بەشێکی بەربڵاو لە پارێزگەی دەیروزوور
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i342590-سەرکەوتنی_سوپای_سوریا_لە_ئازاد_کردنی_بەشێکی_بەربڵاو_لە_پارێزگەی_دەیروزوور
سوپای سوریا دوای پاکتاوکردنی تۆکمەوتەواوی بەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دەیروزوور لە بوونی تیرۆریستانی داعش، ئاسایش و سەقامی گەڕاندەوە بۆ ئەم ناوچەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 15, 2018 12:20 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی سوپای سوریا لە ئازاد کردنی بەشێکی بەربڵاو لە پارێزگەی دەیروزوور

سوپای سوریا دوای پاکتاوکردنی تۆکمەوتەواوی بەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دەیروزوور لە بوونی تیرۆریستانی داعش، ئاسایش و سەقامی گەڕاندەوە بۆ ئەم ناوچەیە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا سانا،  هێزی سوپای سوریا ڕۆژی هەینی  بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بە دژی تاقمی تیرۆریستی تەکفیری داعش لە پارێزگەی دەیروزوور  لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژومارێکی زۆر لەم تیرۆریستانەیان  کوشت. 

یەکەی سوپای سوریا  هەروەها دوو هەزار کیلومەتر لە سارای باشووری شاری مەیادین لە پارێزگەی  دەیروزووری بە  تەواوی  پاکتاو کرد و بە هۆیەوە دەیان بەستەی تەقینەوە و مینی چێندراو لە لایەن تیرۆریستانی داعشیان پووچەڵ  کردەوە.

تاقمەکانی تیرۆریستی وابەستە بە پێکهاتەی داعش لە سارای ڕۆژاوایی مەیادین هەتا ناوچەی تەنەف  سەقامگیرن  و هەندێ جاریش  پەلامار دەکەنە سەر ناوچەکانی دراوسێ و سوپای سوریاش  پێش بە پێشڕەوی ئەوان بەرەو ناوچە ئازاد کراوەکان لە کەرتی  جۆمی  فورات دەگرێ  . 

سوپای سوریا  ماوەیەک لەمەوبەر  دوو تیرۆریستی داعشی  کاتی  تێپەڕین لە ڕۆژهەڵات بەرەو ڕۆژاوای فورات، گرت  کە ئەوان دانیان ناوە بە وەی ئەمریکا یارمەتی ئەوانی داوە لەم ناوچەیە تێپەڕن بۆ پەیوەست بون بە ئەندامانی تیرۆریستی داعش لە بیابانەکانی ڕۆژاوای دەیرووز  هەتا لەگەڵ سوپای سوریا شەڕ بکەن.