حوزه‌یران 19, 2018 18:52 Asia/Tehran
  • دزرانی ئاسەوارە مێژووییەکانی سووریا و ناردرانیان بۆ ئیسراییل

چالاکانی سووریا ڕایانگەیاندووە کە بەشێک لە ئاسەوارە مێژووییەکانی سووریا لەیەکێ لە کۆنترین پەرستگاکانی جووەکانی ئەم وڵاتە دزراوەو لە کۆتاییش دا گوێزراوەتەوە بۆ ئیسراییل.

بە پێی راپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی مێهر ، چالاکانی سووریا ڕایانگەیاندووە: بەشێک لە  ئاسەوارە مێژووییەکانی سووریا لە کەنیسەی جوبر کە لە سەدەی هەژدەی زایینی دامەزراوە ویەکێ لە پەرستگە کۆنەکانی جووەکانی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار دزراوەو لەحاڵی ئێستادا لە ئیسراییل دایە. بە پێی ئەم هەواڵە بەشێک لەم  ئاسەوارە مێژووییانە دەقێکی نوسراوەی تەوراتە، کە لەسەر پیستی ئاسک نوسراە وچەندین تابڵۆو مۆمدان کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە پەرستگەی بەناوبانگی یەهودیەکان لەناوچەی جوبر لەدەمیشق گوێزرابووەوەبۆ غوتەی ڕۆژهەڵاتی. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، دوابەدوای ئازادکرانی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ، "ئەنجومەنی خۆجێیی" سەربە نارازیانی سووری لە ئەمساڵی زایینی بەشێکی زۆرلەم  ئاسەوارە مێژووییانەی سووریایان ڕادەستی " فەیلەقی رەحمان" سەربە ناڕازیانی چەکداری سووریا کردبوو کە بە پاشەکشەی گرۆپە تیرۆریستەکان لەم ناوچەیە ئیدی ھیچ زانیارییەک لە بارەی چارەنوسی ئەم ئاسەوارانە بڵاو نەبووەتەوە. پاش ئەمەیش دەوڵەتی سووریا لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەردەوامیی دزرانی  ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی زایونی وهەڵکەندنە نوێکان لەناوچەی " قەنیترە" هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە لای ڕێکخراوی پەروەردەو زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) سکالای دەربڕی بوو. تیرۆریستەکان لەوان گرۆپی تیرۆریستیی داعش، دوای چەپاوو تاڵان کردن و بە قاچاخ بردنی  ئاسەوارە مێژوویی وکەوناراییەکانی سووریا هەوڵ ئەدەن ، خەرجی هێرشە تیرۆریستیەکانیان خۆیان لە م ڕیگایەوە دابین بکەن.

سەرپەیڤ