حوزه‌یران 29, 2018 17:15 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی چەکی ئیسراییلی لە ناوچە ئازادکراوەکانی دەرعا لە سووریا

یەکەکانی سوپای سووریا لە هەڵمەتی پاکتاو کردنی دوو شاروچکەی تازە ئازاد کراوی " بەسر ئەلحەریر" و"ناحتە" لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی دەرعا لەباشووری سووریا چەند هەمارچەک وتەقەمەنییان دۆزییەوە کە برێکیان دروست کراوی ڕژێمی زایونین و دەستیان گرت بەسەریان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی سووریا سانا، ئەم هەمارە چەکانە داگری بۆمب ، گولە ئارپی چی، موشەکی تاو، گولە تانک ، ھاوەن، ڕاکێت، وبڕیکی تر مادەی تەقەمەنی جۆربەجۆرو مینن. سوپای سووریا دوای چەسپاندنی دەستەڵاتی خۆی لەشاروچکە ئازادکراوەکاندا، لە ناوچەکان وەکوو ناوەندەکانی پشتیوانی کەڵک وەردەگرێت. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئازادکرانی شاروچکەی بەسر ئەلحەریرو ناحتە، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ سوپای سووریا، چونکە ئەم ناوچانە وەکوو گەورەترین بنکەکانی تاقمە تیرۆریستەکان دێنە ئەژمار لە سنوورەکانی ئەردەن وئەللجایە کە ڕێگاکانی فریاکەوتنی تیرۆریستانی داخستووە. هەروەها دوای پاکتاوکردنی تۆکمە وتەواوی ئەلقەلەمونی سووریا ، نێزیک بە پانسەد پەنابەری سووری دوای پێنج ساڵ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان هەتا بڕون بۆ شوێنی ژیانی خۆیان لە قەلەمونی ڕۆژهەڵاتی وڕۆژئاوایی لە دەوروبەری دەمیشق. ڕەوتی دابین کردنی بەرایی لجستیکی لەمەڕ گەڕانەوەی ئەم پەنابەرە سووریانە بە هاوکاری دوولایەنەی لوبنان وسووریا ئەنجام بووە. بوارگەی ئەلزەمرانی کە سەردەمێک شایەتی بەربەرەکانێ سوپای سووریا لەگەڵ تاقمی تیرۆریستان بووە، ئێستاکە بە شێوەی تۆکمە وتەواو لە تیرۆریستان پاک کراوەتەوە و پەنابەرانی سووری لەم بوارگەیە بۆ گەییشتن بەو ناوچانەی تیای دا ژیاون، دەپەڕنەوە. 

سەرپەیڤ