ته‌مووز 09, 2018 08:27 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئاسمانیی رژێمی زایۆنی بۆسەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی سوریا

کەناڵی ئەلئەخباریەی سوریا باسی پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکەیەکی ئەرتەشی رژێمی زایۆنی دەکات بۆسەر فڕگەی سەربازیی تیاس لە پارێزگەی حومسی سوریا .

بە پێی راپۆرتی سەرلەبەیانیی دوشەممەی ئیرنا ، کەناڵی ئەلئەخباریە رایگەیاند ، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی سوریا بەرنگاری ئەم پەلامارە بوویەوە .

هەر بە گوێرەی ئەم راپۆرتە ، بە دوای پەلاماری ناسەرکەوتوانەی فڕۆکەی جەنگیی ئیسراییلی ، چوار تا شەش موشەک کەوتووە لە دەوروبەری فڕگەی تیاس کە تەنیا زیانی مادی لێکەوتووەتەوە .

سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازیی لە وەزاڕەتی بەرگریی سوریاش گوتی ، لە پەلاماری ئەرتەشی  رژێمی زایۆنی بۆسەر فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەرتەشی سوریا چەندین موشەکی دوژمن پێکران و فڕۆکەیەکی جەنگییش لە لایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێکراوە .

شوێنی ئەگەریی کەوتنی فڕۆکە جەنگیەکە هێشتا دیار نیە بەڵام فڕۆکە جەنگیەکانی دیکەی ئەرتەشی زایۆنی ناچار بوون لە سوریا راکەن .

سەرپەیڤ