پێداگری وەزیری بەرەڤانی ڕووسیا لەسەر ڕۆڵی کاریگەری ئێران لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i345016-پێداگری_وەزیری_بەرەڤانی_ڕووسیا_لەسەر_ڕۆڵی_کاریگەری_ئێران_لە_سووریا
وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆڵێکی گرینگ و کاریگەری هەبووە لەسەر سەقامی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2018 12:30 Asia/Tehran
  • پێداگری وەزیری بەرەڤانی ڕووسیا لەسەر ڕۆڵی کاریگەری ئێران لە سووریا

وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا وتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆڵێکی گرینگ و کاریگەری هەبووە لەسەر سەقامی سووریا.

سێرگێئی شایگۆ، وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا لە وتووێژ لەگەڵ  ڕۆژنامەی ئیتالیایی ئیل جورنالە پێداگری کرد  : ئێران لە باری مێژووییەوە یەکێک لە دەورگێڕانی سەرەکی  ناوچە و کارتێکەر ترین  دەورەکانی لە چارەسەرکردنی  پرسەکانی سوریا و دامەزرانی سەقام لەم وڵاتە دا هەبووە  . 

شایگۆ  وتیشی : ئێران هاوڕێ لەگەڵ ڕووسیا و تورکیا یەکێک لە  دەستەبەرکەرانی  ڕەوتی  وتووێژی ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بە ئامانجی  دۆزینەوەی  ڕێگەچارە بۆ قەیرانی سوریایە.

شایگۆ سەبارەت بە ئەگەری ناردنی سیستمی مووشەکیی ئێس سێسەت  بۆ سوریاش  وتی  : دیمەشق داواکارییەکی لەمبارەوە  نەبووە بەڵام  ڕووسیا ئامادەیی ئەوەی  هەیە لەبارەی ئەم پرسە لەگەڵ  کاربەدەستانی سوری  وتووێژ بکات  .