کۆنتڕۆڵی ئەرتەشی سوریا بەسەر شاری" نوی" لە دەروبەری رۆژاوای درعا
سەرچاوە سوریەکان باسی گەیشتنی ئەرتەشی سوریا دەکەن بە شاری "نوی" لە دەوربەری درعا دوای چوونەدەری گروپە چەکداری و تیرۆریستیەکان .
بە پێی راپۆری هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە روسیا ئەلیەوم ، سەرچاوە سوریەکان رۆژی یەکشەممە رایانگەیاند ، ئەرتەشی سوریا هەروەها دوای رزگارکردنی شارۆکەی نەبەع سەخر لە گردوپەڕی قونەیتەرە ، ئاڵای ئەم وڵاتەیان هەڵدا .
لە هەمان کاتدا ئەرتەشی سوریا گروپە چەکداریەکانی لە ناوچەی حەوز یەرمووک لە رۆژاوای درعا لە سێ لاوە گەمارۆ داوە و لە گەڵ ئەواندا لە تەوەرێک کە لە رۆژاوای نوی دەست پێدەبێ تێکهەڵچووە .
سێهەمین و دوایین کاروانی گروپە تیرۆریستیەکانیش ، پارێزگەی قونەیتەرە لە باشووری رۆژاوای سوریا کە دەڕوانێتە جەولانی داگیرکراویان بەرەو پارێزگەی ئیدلیب بە جێ هێشت .
بەپێی رێککەوتنێک کە لە نێوان بەپرسانی سوری و تیرۆریستان بە نێوبژیوانی روسیا کرا، تیرۆریستانی چەکدار لە پارێزگەی قونەیتەرە لە باشوور بۆ پارێزگەی ئیدلیب لە باکوور دەگوازرێنەوە .