چوونەدەری گەورەترین گرووپی ئاوارەکانی سووریا لە لوبنان
٨٥٠ ئاوارەی سووریایی ئەمڕۆ دووشەممە وەکوو گەورەترین و چوارەمین پۆل لە ئاوارەکانی خوازیاری گەڕانەوە ، لوبنانیان بەرەو وڵاتەکەیان بەجێ هێشت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ئیسنا بە گێڕانەوە لە ئەلعەهد؛ گەرانەوەی ئاوارەکانی سووریا لە ڕێگای بوارگەی "زەمرانی" لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان بەرەو سووریا دەست پێ بووە.
هاوکات هێزە ئەمنییەکانی لوبنان ناوەندێکیان تایبەت بە چوونەدەری ئاوارەکانی سووریا لە "وادی حەمید" هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان وەڕێ خستن تا ڕەوتی چونەدەریان بە پشتیوانی و چاوەدێریی سوپا و دەزگەی هەواڵگریی لوبنان بە هاسانی ئەنجام ببێ.
٢٨ی ژوەنیش ٤٠٠ ئاوارەی سووریایی ڕۆژهەڵاتی لوبنانیان بەرەو "فلیتا"و "قەلەموونی ڕۆژاوا"ی سووریا بەجێ هێشت. پێشتر لوبنان داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کردبوو یارمەتیدەری ئەم وڵاتە بن لە گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵات و زێدی خۆیان.
هەواڵی دیکە لە سووریاوە ئەوەیە کە ژیدەرە سوورییەکان ڕایانگەیاند: بە دزە کردنی تیرۆریستانی داعش دەنێو ناوچەکانی باشوری ڕۆژاوای سووریا لە سەرهەڵداوان بەجێیان هێشتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا و سووریا پەلامارەکانی خۆیان بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی داعش لەم ناوچانە توندتر کردۆتەوە.