کوردەکان داوای گەیشتنی سوپای سوریا بۆ منبجیان کرد
ئەنجومەنی سەربازیی عەفرین سەربە کوردەکانی سوری باسی هۆگری کوردەکانی سوریایان کرد بۆ ئیدارەی سەربەخۆ و ڕادەست کردنی شاری منبج بە دەوڵەتی دیمەشقیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی سوری ئەمڕۆ دووشەممە ڕایانگەیاند: یەکێک لە فەرماندەرانی ئەنجومەنی سەربازیی منبج وتی: کوردەکان و دەوڵەتی دیمەشق ، نەیاری کۆنترۆڵ کردنی شاری منبج لەلایەن تورکیان و زۆربەی دانیشتوانی شاری منبج تورکیا بە داگیرکەر دەزانن کە بەنیازی ئاوارە کردنی کوردەکانی سوری لە نیشتمانیان هەر ئەو کارەی کە لەگەڵ دانیشتوانی عەفرین کردیان.
ئەم فەرماندەیەی ئەنجومەنی سەربازی منبج وتیشیان: دانیشتوانی منبج داوای گەڕانەوەی دامەزراوەکانی دەسەڵاتداری سوری بۆ عەفرین و داکۆکی کردن لە هەموو چین و توێژەکان لەوێ دەکەن .
ئەنجومەنی سەربازی منبج دوای چوونەدەری دوایین تاقمی هێزی سوریای دیموکراتیک، ئیدارەی ئەم شارەی بە دەستەوە گرتووە .
بەپێی هەواڵێکی دیکە، شاندێک پێکهاتوو لە ئەندامانی بنەماڵەی سەربازانی ڕووس کە لەنێو خاکی سوریا دا کوژراون ئەمڕۆ لەسەر بانگێشتنی سەرکی سوریا و ئەسما ئەسەد هاوسەرەکەی، گەیشتنە دیمەشق .
بڕیارە ئەم شاندە دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرۆکی سوریا سەردانی بنکەی حەمیمەیم بکەن و چاویان بکەوێتە بینای یادەوەری سەربازانی ڕووس.
هەرلەم حاڵەدا ، سەرچاوەکانی نەیار باسی تەقینەوە لە گوندی باب لیمون لە باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حەڵەبیان کرد و ڕایانگەیاند:تائێستا لەبەر ئەم تەقینەوەیە حەوت کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوونە.
ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراویش ئەمڕۆ لە شاری ئەخترین لە باکووری پارێزگەی حەڵەب تەقییەوە کە بە هۆیەوە کەسێک کوژرا و بیست کەسی دیکەش بریندار بوون .
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 لەبەر پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کەلەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی داکۆکییان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە.