ته‌مووز 25, 2018 16:29 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی 75 کەسی سیڤیل لە تەقینەوەی خۆکوژی لە باشووری  سوریا

میدیاکانی سوری ڕایانگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەر تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە ناوەڕاستی شاری سویدا لەباشووری ئەم وڵاتە ، سی و هەشت شارومەندی سوری کوژران و سی و حەوت کەسی دیکە بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، تەلەفزیونی ئەخبارییەی سوریا بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی : یەکێک لەم تیرۆریستانە خۆی لە بازاڕی میوە دا  تەقاندەوە و دوو تیرۆریستی دیکە بەرلەوە  پشتوێنی تەقینەوەی خۆیان  بتەقێننەوە  لەلایەن هێزی  ئاسایشی لە ناوچەی مەسلەخی ئەم شارە کوژران  . 

بەڕێوەبەری تەندوروستی  پارێزگەی سویدا ش  پێداگری کرد لەبەر  شپرزبوونی باری تەندوروستی ژومارێک لە بریندارانی ئەم تەقینەوە، لەوانەیە ژوماری کوژراوان پەرە بستێنێ.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە بەیانی ئەمڕۆژیش  ژومارێک  سیڤیل لەبەر  پەلاماری  تاقمی تیرۆریستی داعش بۆسەر گوندەکامی مەتونە، دوما و تیما لە دەورووبەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سویدا کوژران و بریندار بوون  . 

سوپای سوریا ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی لە پاژدەی ژووئەن بۆ وەرگرتنەوەی ناوچەی باشووری سوریا هاوکات لەگەڵ ڕەوتی  ئاشتی نەتەوەیی دەست پێکردووە.

سوپای سوریا تائێستا توانیویەتی سەتی نەوتی  ئەم ناوچەیە  پاکتاو بکات  . 

قەیران لە سووریا لەساڵی ٢٠١١ بە دەسدڕێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە کە بە گیانبەخت کردنی سوپا وخەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ناکارامە مایەوە.

سەرپەیڤ