پەرەسەندنی ژوماری قوربانیانی پەلاماری تیرۆریستی داعش لەشاری سویدای سوریا بۆ سەد کوژراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی سوریا ڕایگەیاند: ژوماری کوژراوانی پەلاماری تاقمی تیرۆریستی داعش بۆسەر شاری سویدا لەباشووری سوریا گەیشتوەتە سەد کوژراو و 178 بریندار .
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تیرۆریستێک خۆی لە بازاڕی مێوەی ناوەڕاستی شاری سویدا لە باشووری سوریا تەقاندەوە و دوو تیرۆریستیش بەرلەوەی پشتوێنی تەقینەوەیان بتەقێننەوە لەلایەن هێزی ئاسایشی لە ناوچەی مەسلەخ ی ئەم شارە کوژران.
تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتی ئەم پەلامارە تیرۆریستییەی گرتوەتە ئەستۆ.
شاری سویدا لە پارێزگەی سویدا لە باشووری ترین ناوچەی سوریا دایە .
بەرلەمە ژوماری کوژراوانی ئەم تەقینەوە تیرۆریستییە سی و هەشت کوژراو و سی و حەوت بریندار، ڕاگەیەندرا بوو .
ژومارێک خەڵکی سیڤیلیش ئەمڕۆ لەبەر پەلاماری تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆسەر گوندەکانی مەتونە، دوما و تیما لە دەورووبەری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی سویدا کوژران و بریندار بوون.
سوپای سوریاش بنکەی داعشیان لە ریفی ڕۆژهەڵاتی سویدا داوەتە بەر پەلاماری ئاسمانی .
سوپای سوریا ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی لە پازدەی ژووئەن بۆ وەرگرتنەوەی ناوچەکانی باشووری ئەم وڵاتە لە دەستی تاقمە تیرۆریستییەکان دەست پێکردووە و تائێستا زۆرتر لە سەتی نەوەدی ئەم ناوچانە پاکتاو کراوە.