٣٩٥ کوژراو وبریندار؛ جەنایەتی داعش لە سوەیدای سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i345896-٣٩٥_کوژراو_وبریندار_جەنایەتی_داعش_لە_سوەیدای_سووریا
"حەسان عەمر" بەڕێوەبەری ناوەندی تەندرووستیی "سوەیدا" لە باشووری سووریا ڕایگەیاند: لە پەلامارەکانی ڕۆژی چوارشەممەی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر ئەم پارێزگایە تا ئیستا ٢١٥ شاروومەندی سووریایی کوژراون و ١٨٠ کەسیش بریندار بوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2018 04:57 Asia/Tehran
  • ٣٩٥ کوژراو  وبریندار؛ جەنایەتی داعش لە سوەیدای سووریا

"حەسان عەمر" بەڕێوەبەری ناوەندی تەندرووستیی "سوەیدا" لە باشووری سووریا ڕایگەیاند: لە پەلامارەکانی ڕۆژی چوارشەممەی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر ئەم پارێزگایە تا ئیستا ٢١٥ شاروومەندی سووریایی کوژراون و ١٨٠ کەسیش بریندار بوونە.

سەر لە بەیانی دوێنێ (چوارشەممە) تیرۆریستێک خۆی لە بازاڕی مێوەی ناوەڕاستی شاری "سوەیدا" لە باشووری سووریا تەقاندەوە و دوو تیرۆریستی دیکەیش پێش ئەوەی پشتێنی پڕتەقەمەنیی خۆیان بتەقێننەوە بە دەستی هێزە ئەمنییەکانەوە لە ناوچەی "مەسلەخ"ی ئەم شارە کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ تیرۆریستانی داعش هەروەها ژمارێکی زۆر لە دانیشتوانی گوندی "شەبەکی"_ یان ڕفاند و گواستنیانەوە بۆ حەشارگەکانی خۆیان لە بادیەی ڕۆژهەڵات.

بنکەی هەواڵی "دمشق الان" یش نووسی: گرووپی تیرۆریستیی داعش هەر هەموو ئەندامانی چەن بنەماڵەیەکی لە شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سوەیدا بە تەواوەتی ئیعدام کرووە.

لە لایەکی دیکەوە ١٦ تیرۆریستیی داعش لەوان چوار تیرۆریستیی خۆکوژ ڕۆژی رابردوو لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سوپای سووریا لە پارێزگای سوەیدا کوژران.

بە پێی ڕاگەیاندنی تەلەڤزیۆنی سووریا، گوندەکانی «شریحی»، «شبکی»، «دوما» و «رامی» لە ڕۆژهەڵاتی سوەیدا لە بوونی تیرۆریستان پاک بوونەتەوە.

دانیشتووانی دوو گوندی السویمره و المتونه لە باکووری سوەیدایش پەلامارەکانی داعشیان بەرپەرچ دایەوە و تیرۆریستانیان تا قووڵایی چوار کیلۆمەتریی بیاوانەکانی "اللجاه" ڕاوەدوو نا و ژمارێک لەو تیرۆریستانەیشیان کوشت.

«عامر العشی» پارێزگاری سوەیدایش رایگەیاند: سوپای سووریا کەرەستەی جەنگی زۆر و زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازی بەڕێ کردووە بۆ ئەو ناوچەیە بۆ سڕینەوەی سوەیدا لە بوونی تیرۆریستان.

سوپای سووریا لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی بۆ رزگار کردنی ناوچەکانی باشووری وڵات دەست پێ کردووە کە تا ئێستا زیاتر لە ٩٠%ی ئەو ناوچانەی لە بوونی تیرۆریستان پاک کردۆتەوە.