داخوازیی ڕووسیا لەمەڕگەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان
نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا داوای لە ئاوارەکانی ئەو وڵاتە کرد بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئیران(ئیسنا)،«ئلێکساندێرلاڤرێنتیڤ - Alexander Lavrentiev »نوێنەری تایبەتی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ میشێل عەون سەرۆک کۆمارو سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان ، ڕایگەیاند: ھیچ مەترسیەک لە لایەن بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سووریا یان دام و دەزگا ئاسایشتییەکانی ئەو وڵاتە ھەڕەشە لە ئاوارەکانی سووریا ناکات.
نوێنەری تایبەتی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا ئەوەشی ڕاگەیاند کە: سوورییەکان لە پشتیوانیی دەوڵەت و دام و دەزگا ئاسایشتییەکان دڵنیان و دەگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی خۆیان کە لەژێر ڕکێفی دەوڵەت دایە.
میشێل عەونی سەرۆک کۆماری لوبنانیش دوای دیدارەکەی لەگەڵ «ئلێکساندێرلاڤرێنتیڤ» لە بەیاننامەیەک دا جەختی کرد: بەیرووت لەو ھەوڵەی ڕووسیا لە ئاراستەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان پشتیوانی دەکات و سەرۆک کۆماری لوبنان ئامادەی پێشکەش کردنی ھەرچەشنە یارمەتییەکی پێویستە بە مەبەستی ڕاپەڕێندرانی پێشنیارەکانی ڕووسیا لەم بارەیەوە.
لوبنان لە حاڵی ئێستادا میوانداری زیاتر لە یەک و نیو ملوێن ئاوارەی سوورییە کە داخوازیی بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارەگەلە بۆ وڵاتەکەیان بە سەرنجدانی باشتربوونی باری ئاسایشتی لە سووریا پەرەی سەندووە.