ته‌مووز 30, 2018 17:03 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی سوپای سووریا بەسەر شارۆچکەی عابدین لە گردوپەڕی دەرعا

هێزەکانی سوپای سووریا بەسەر شارۆچکەی گرینگ وستراتژی " عابدین" لە گردوپەڕی باکووری دەرعا زاڵبوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی هەواڵدەری سانا، هێزەکانی سووریا دەیان ئەندامی تیرۆریستیان لەم شارۆچکەیە کوشت. گروپی  دیدەوانی مافی مرۆڤی سووریا ڕۆژی شەممە لە زاڵبوونی سوپا وهێزەچەکدارەکانی سووریا بەسەر سەتی ٩٨ لەپاڕێزگای باشووری دەرعا هەواڵی دا. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە، چوونەدەری هەزاران کەسی سیڤێل لەڕێگەی تێپەڕگەیەک کە هێزە ڕوسیەکان لە گوندی " ئوبوزهور" لە پارێزگەی ئەدلیب چاودێریان بەسەر هەیە ، دەسپێکراوە.چوونەدەری کەسانی سیڤێل بەراییەکە بۆ پاکتاوکردنی ئەدلیب لە بوونی ئەندامانی تیرۆریستی " بەرەی نوسرە . بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئەم دواییە ڕایگەیاند ئەم پارێزگایە بە زوویی ئازاد دەکرێت.پارێزگەی ئەدلیب لە ساڵی ٢٠١٥ لە ژیر داگیرکاری گروپی تیرۆریستی  بەرەی نوسرە دایە وبە هۆی چەند ڕێککەوتن ، تێپەڕگەکانی ئینسانی تیدا دروست کراوە. ئەم پارێزگایە لەساڵی ٢٠١٧یش چووە ناو ڕێککەوتنەکانی ناوچە کەم کێشەکان. تیرۆریستەکان ئەمڕۆ ناوچەی " ئەلحەمدانیە وناوچەی ئاوەسانی ٣٠٠٠ لە شاری حەڵەبیان دایە بەر پەلاماری هاوەن . بەهۆی ئەم پەلامارانەوە دووکەس کوژران وشەش کەسی تریش بریندار بوون. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکراوە کە بە گیان بەخت کردنی سوپا وخەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ناکارامە مایەوە. 

سەرپەیڤ