ته‌مووز 30, 2018 17:37 Asia/Tehran
  • پیداگری لەسەر سەرکەوتنی تۆکمە وتەواو وبەوزووانەی سووریا بەسەر تیرۆریسم

باڵوێزی سووریا لە بەیروت وتی: سوپای ئەم وڵاتە خەریکی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریسمە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی شەراشوی جیهان پشتیوانی ماڵیان لی کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلمەیادین " " عەلی عەبدولکەریم عەلی" باڵوێزی سووریا لە بەیروت ڕٶژی یەکشەممە لە ڕێ وڕەسمی ڕێزگرتن لە قوربانیانی پەلامارە تیرۆریستیەکانی ئەم دواییەی سور یادا وتی: سووریا بە زوویی هەواڵی سەرکەوتنی تۆکمە وتەواوی خۆی بەسەر بەجێ ماوانی تیرۆریسم ڕادەگەینێت وپشتیوانانی تیرۆریستەکانیش دەبێ دان بنین بە شکستەکانی خۆیان . پەلامارەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لە ٢٥ی جولای بۆسەر پارێزگاکانی سویدا لە باشووری سووریا بووە هۆی کوژرانی لانی کەم ٢٥٠کەس و برینداربوونی فرەتر لە ١٨٠ کەس. هەروەها " تەلال ئەرسەلان" وەزیری کابینەی لوبنان ولە سیاسەت وانانی دەروزی ئەم وڵاتەیش ئەمریکا ی بە گەڵاڵەڕێژی پەلامارەکانی تیرۆریستی ئەم دواییە لە پارێزگەی سویدا زانی ووتی: ئەندامانی داعش بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم پەلامارانە لە ناوچەگەلێک کەوتوونەتە ڕێ کە هێزە ئەمریکیەکان لەوێ ئامادە بوون. حیزبۆڵای لوبنان یش پێشتر لە بەیان نامەیەکدا بە ئاماژەدان بە بەشداری هێزە ئەمریکیەکان لە ناوچەی" ئەلتەنف" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پیداگری کردبوو کە حەرەکەتی هێزەکانی داعش هاوڕێ لەگەڵ چەک وکەرەسە لەم ناوچەیە بۆ سویدا لەبەرانبەر چاوانی هێزە ئەمریکیەکان ئەنجام بووە.

سەرپەیڤ