ئاب 01, 2018 21:05 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری داعش بۆسەر فڕگەیەک لە دەورووبەری سویدا لە باشووری سوریا

سەرچاوەکانی سەربازیی سوریا باسی بەرپەرچ دانەوەی پەلاماری تیرۆریستانی داعشیان کرد بۆسەر فرگەی سەربازیی خەلخەلە لە دەورووبەری سویدا لەباشووری سوریا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر، فەرماندەیەکی سوری  بە هەواڵدەریی سپوتنیکی وت:لەڕەوتی بەرپەرچدانەوەی ئەم پەلامارە ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستان کوژران و ئەوانی تر هەڵاتن  . 

فرگەی  خەلخەلە  یەکێک لە گرینگترین فڕگەکانی سەربازی و ستراتژیک  دێتە ئەژمار  کە لە ناوەندی سوەیدا سی و نۆ کیلومەتر و لە دەرعا  64  کیلومەتر دوورترە و لە ناوچەیەک لە نیزیکی  جاددەی دیمەشق  - سوەیدا دایە.

بەپێی هەواڵێکی تر، هێزەکانی سوپای سوریا  ئاڵای ئەم وڵاتەیان لەسەر تەپۆڵکەی  ستراتژیکی  قەبەع لە دەورووبەری قونەیتەرە  هەڵکردووە.

سوپای سوریا ئەمڕۆش ناوچەی  جیاسا خەشەب  لە دەورووبەری بەشی باکووریی  قونەیتەرەیان لە دەستی تیرۆریستان ئازاد کرد.

تاقمی تیرۆریستیی داعش ئێستا لە ناوچەی  پەنجاوپەنج  کیلومەتریی سارای  تەنیشتی دیمەشق کە جەیشوسوار و بنکەی تەنەفی ئەمریکا لەوێ دایە، ئامادەیە.

ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی تەنەف بۆ ڕاهێنانی تیرۆریستانی سوری کەڵک وەردەگرێ  . 

دەوڵەتی سوریا بەجاران  داوای لە ئەمریکا کردووە لە خاکی ئەم وڵاتە  بچێتە دەر و ئامادەبوونی هێزی ئەمریکیی بە داگیرکاری زانیوە.

سەرپەیڤ