ئاب 04, 2018 17:28 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی بەرفراوانی سوپای سووریا لە گردووپەڕی باکووری

سەربازانی سوپای سووریا لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا، بنکەو پێگەکانی تیرۆریستانی تەکفیریان لە گردووپەڕی باکووری حەماە بەتوندی دایە بەر هێرش.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی سانا؛ لەو هەڵمەتەدا، سوپای سووریا مۆڵگەکانی تیرۆریستانی تەکفیری لە ناوچەی "تەل هواش" لە گردووپەڕی باکووری حەماە، کردە ئامانج.

لەو هەڵمەتەدا، خەسار و زیانی زۆر لە تیرۆریستانی تەکفیریی کەوت و ژمارێک لەوان کوژران و یان بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە، میدیاکان ڕایانگەیاند، سوپای سووریا بەنیازە ئۆپراسیۆنێک لەدژ داعش لە سارای ڕۆژهەڵاتیی سوەیدا لەباشووری ئەو وڵاتە ئەنجام بدات لە ماوەی ٤٨ کاژێری داهاتوو کە لە میحوەری باکوری ڕۆژهەڵاتی دەس پێ دەکرێ و ئامانجیشی ، دابین کردنی ئاسایشی سنوورە ڕۆژهەڵاتییەکانی پارێزگای سوەیداو کۆتایی هێنان بەئامادەبوونی تیرۆریستانی داعش لە دواپێگەکەیان لەباشووری رۆژهەڵاتی سووریایە.

سوپای سووریا بۆ ئەو مەبەستە، وێڕای بەهێزکردنی پێگەکانیان لەسنووری رۆژهەڵاتیی پارێزگای سوەیدا بەدرێژایی١٠٠کیلۆمیتر و کۆکردنەوەو تەیارکردنی ژمارێک لە هێزەکانی، بۆردومانی ئاسمانی بۆسەر بنکەو پێگەی تیرۆریستانی دەس پێ کردووە.

گرووپی تیرۆریستیی داعش حەوتەی ڕابردوو بەهێرش کردنەسەر پارێزگای سوەیدا لەباشووری سووریا، سی وشش ژن و منداڵی سووری ڕفاند. هەروەها پەلامارەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە بیست و پێنجی ژوولای بۆسەر پارێزگای سوەیدا لە باشووری سووریا ، قوربانی بوونی لانیکەم ٢٥٠کەس و بریندار بوونی زیاترلە ١٨٠ کەسی لێکەوتەوە.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ بووە کە بەگیان بەخت کردنی سوپاو خەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام ماوەتەوە.

سەرپەیڤ