ئاب 05, 2018 10:23 Asia/Tehran
  • شکستی تیرۆریستان لە پەلامار بۆسەر زەلاقیات لە حەمای سووریا

سوپای سوریا بە هاوکاری هێزی هاوپەیمانی، پەلاماری تاقمەکانی تیرۆریستی سەربە بەرەی نوسرەی بۆسەر ناوەندەکانی سەربازیی خۆی لە ناوچەی زەلاقیات لە دەورووبەری بەشی باکووری پارێزگەی حەما، ناکام هێشتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئێوارەی ڕۆژی شەممەی  ئیرنا، کەناڵی سووریی ئەخبارییە  ڕایگەیاند:زوربەی تیرۆریستان لەم ئوپراسیۆنە لەلایەن سوپای سوریا کوژراون و بریندار بوونە و خەیرەدین رەحمون  سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی جەیش غەزەش  لە م پەلامارە کوژراوە.

تیرۆریستان لەم پەلامارە  لە دزە کردنەنێو ناوچەکانی ژێرچاوەدێری  سوپا و گۆڕینی نەخشەی  زاڵ بوونی مەیدانی، ناکام مانەوە  .

سوپای سوریا و هێزەکانی خۆڕاگری سەرەتای ساڵی 2017 لە ئۆپراسیۆنێک دا ، ئەم شارۆچکەیە یان لە دەستی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە ، ئازاد کرد  .

سوپای سوریا هەروەها  بنکەی داعشیان  لە ڕۆژهەڵاتی گوندی تەربا لە دەورووبەری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوەیدا لەباشووری سوریا، تێک شکاند.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە سوپای سوریا دوای تێکشکاندنی تیرۆریستان لە باشووری سوریا، خەریکی خۆتەیارکردن بۆ پاکتاوکردنی ناوچەگەلێک  لە باکووری سوریا بەتایبەت ئەدلیب دەبن کە لەبن چاوەدێری تیرۆریستانە.

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011  بەپێی پەلاماری  بەربڵاوی  تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن  عەرەبستان ، ئەمریکا و هاوپەیمانانی  بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی  ناوچە بە قازانجی  ڕژێمی زایۆنیستی  داکۆکییان لێ دەکرێت، دەستپێکراوە  کە لەبەر خۆڕاگری سوپا و خەڵکی سوریا ، پیلانی دوژمنان بێ ئەنجام ماوەتەوە.

سەرپەیڤ