پەلاماری فڕۆکە شەڕ کەرەکانی سووری بۆ سەر بنکە و مۆڵگەی داعش لە دەڤەری سوویدا
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووری ، بنکە و مۆڵگەی تڕۆڕیستانی داعشیان لە ناوچەکانی نزیک لە کێڵگە نەوتیەکانی " ئەلدیانە " لە باشووری ئەو وڵاتە یان دایە بەر پەلاماری خۆیان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلعەهد ؛ ژێدەرە سووریاییەکان ڕایانگەیاند : هێزەکانی ئەرتەشی سووریا لە بەشی ڕۆژهەڵاتیی دەڤەڕی ئەلسوییدا و لە گوندەکانی هەڵکەوتوو لە هێڵی پێشەوەی ساراکانی ڕۆژهەڵاتیی و باکووری ڕۆژهەڵاتیی سوییدا جێگیر بوونە .ژێدەرە سووریاییەکان هەروەها باسیان کرد لە ناردنی هێز و کەرەستەی جەنگی بۆ دەڤەری سوویدا ، بریتی لە دەیان تڕوموبیلی سەربازی و کەرەستەکانی دیکەی جەنگی . بە وتەی سەچاوە سووریاییەکان ئوپراسیونی ئەرتەشی سووریا بەم زووانە لە وڵام بە پەلاماری داعش بۆ سەر ئەلسویدا و ڕفێندرانی دەیان کەس لە مانگی ڕابڕدوو واتە ژوئییە دەس پێی دەبێت . پێشتریش مێدیاکان باسیان کرد بوو لە مەبەستی ئەرتەشی سووریا بۆ دەسپێکی ئوپڕاسیونێک دژی داعش لە سارای ڕۆژهەڵاتیی سوویدا لە باشووری ئەو وڵاتە بە ئامانجی دابینی ئاسایشی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتیی پارێزگای سوویدا و کۆتایی دان بە ئامادە بوونی ئەندامانی داعش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا . لە لایەکی دیکەوە ئەرتەشی سووریا بنکەی تڕوڕیستانی بەرەی نوسرە و تاقمەکانی هاوپەیوەند بەو ، لە چەندین گۆند لە دەڤەری باکووریی حەما لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کردە ئامانج و بنکە و کەرەستەکانی ئەوانیان تێکڕووخاند و هێڵەکانی فریاگوزاری تڕوڕیستانی پچڕاند . لەو ئوپڕاسیونەدا ژۆمارێکی زۆر لە تڕوڕیستان کوژران و بریندار بوون . قەیران لە سووریا لە ساڵی 2011 وە بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تڕۆڕیستەکانی لاگریکراوی عەرەبستان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕینی ڕووداوەکانی ناوچە بە سوودی ڕژیمی زایونی دەسپێکراوە کە بە گیانبەخت کردنی ئەرتەش و خەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە .