ئاب 08, 2018 16:38 Asia/Tehran
  • پێشڕەوی و زاڵ بوونی سوپای سوریا بەسەر ناوچەگەلێک لە سارای سویدا

سوپای سوریا بە پێشڕەوی کردن لە میحوەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سویدا ، کۆنترۆڵی ناوچەی مەغز مەلحە و بەرزاییەکانی نەسیم لە کەراعیان بە دەستەوە گرت .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی فارس، هێزی سوری هەروەها وێڕای  پێشڕەوی کردن لە میحوەری ریفی ڕۆژهەڵاتی سویدا، گەیشتنە چەن کیلومەتریی خربە مەباشی وخربە هەبارییە.

لە میحوەری زەلەفیش سوپای سوریا دوو کیلومەتر بەرەو ناوچەی حەربە پێشڕەوی کرد کە لە دراوسێتی ناوچەی سەفا دایە  . 

لە ڕاستی دا هێزی سوری لەم  میحوەرە  هەوڵ  دەدەن سەفا  کە گرینگترین بنکەی  داعش لە سارای سویدایە، گەمارۆ بدەن.

سەرچاوەیەکی مەیدانیش  ڕایگەیاند  : ژومارێکی زۆر ئەندامی داعش لە ناوچەگەلێک کە سوپای سوریا بەرەو ناوچەی سەفا پێشڕەوی کرد، هەڵاتن  . 

هێزی سوری هەروەها توانیان کۆنترۆڵی ناوچەگەلێک لە ڕۆژهەڵات، باکووری ڕۆژهەڵات و باشووری پارێزگەی سویدا بە دەستەوە بگرن.

هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانی سوری، بنکەی  سەقامگیر بوون و فەرماندەیی ئەندامانی داعشیان لە ناوچەی " گڵکۆی شێخ حسێن" لە ڕۆژهەڵاتی خربە مەباشی لە بیست کیلومەتریی قوڵایی سارای سویدا بوردومان کرد کە لەو دازۆرتر لە حەفتا تیروریست کوژران.

ژومارێک  ئەندامی داعش بەنیاز بوون خۆیان  بگەیەننە ناوەندی سەقامگیر بوونی سوپای سوریا لە دەورووبەری ناوچەکانی حەسەن  و کەراع  کە هێزی سوری ئەم پەلامارانەیان بەرپەرچ دایەوە و ژومارێک لەم تیرۆریستانەیان کوشت  . 

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011  بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان  کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیان  داکۆکییان لێ دەکرێت بۆ گۆڕینی  هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی، دەست پێکراوە کە لەبەر خەباتی  خەڵک و سویای سوریا پیلانی دوژمنان  ناکام ماوەتەوە.

سەرپەیڤ