دۆزرانەوەی چەکی ئیسرائیلی لە حومسی سوریا
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سوپای سوریا لە ناوچەی جولە لە دەوروبەری بەشی باکووری حومس، ژومارێک چەکی ئیسرائیلی دۆزرایەوە و دەستی بەسەر داگیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی منار، لە ڕەوتی ئەم ئۆپراسیونەدا ، هەمار چەکەمەنی و کەرەستەی سەربازی سەربە تاقمە چەکدارەکانی لە دەورووبەری بەشی باکووری حومس لەوان بۆمبی ئیسرائیلی و مووشەک، دۆزراوەتەوە.
بەرلەمەش چەک و کەرەستەی ئەمریکی و ئیسرائیلی سەربە تیرۆریستان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا لە وان دەرعا ، ریفی دیمەشق و قەلموونی ڕۆژهەڵاتی لەلایەن هێزی سوپای سوریا دۆزرابووەوە و دەستی بەسەر دا گیرا بوو .
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە جاران بەمەبەستی داکوکی کردن و پشتیوانی کردن لە تیرۆریستان بنکەی سوپای سوریای داوەتە بەر پەلامار .
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیان داکۆکییان لێ دەکرێت بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی، دەست پێکراوە کە لەبەر خەباتی خەڵک و سویای سوریا پیلانی دوژمنان ناکام ماوەتەوە.