داخستنی دوو فڕۆکەی بێسەرنشینی تیرۆریستان لە نزیک بنکەی ئاسمانیی روسیا لە سوریا
سیستمی بەرگریی ئاسمانیی روسیا جێگیر لە بنکەی سەربازیی حەمیمیم لە رۆژهەڵاتی سوریا دوو فڕۆکەی بێسەرنشینی گروپە تیرۆریستیەکانی بەردایەوە .
بەپێی راپۆرتی سپۆتنیک ، ئالێکسی تێسگانکۆڤ سەرۆکی ناوەدی روسیی بۆ ئاشتی و ئاشتەوایی لە سوریا رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : سیستمی بەرگری ئاسمانیی روسیا لە 24 کاژێری رابردوودا دوو فڕۆکەی بێسەرنشینی لە دەوروبەری بنکەی حەمیمیمی سوریا بەرداوەتەوە.
تێسگانکۆڤ وتیشی : فڕۆکەکان لە لایەن گروپە چەکدارەکانی جێگیر لە پارێزگەی ئیدلیب لە باکووری رۆژاوای سوریە فڕی بوون .
بەپێی هەواڵێکی دیکە ، ئەرتەشی سوریا درێژە ئەدات بەپێشڕەویی خۆی لە باشوور و ناوچەی تەل عیلمی لە چنگ داعش رزگار کردووە . بەرلەوەش هێزە سوریەکان
« سد الزلف، قلعه قدیمی، تپههای القنطره، سوح النعامه و الکراع» یان لە ژێر چنگی تیرۆریستان رزگار کردبوو .
سەرچاوە میدیایەکانیش رایانگەیاند : ئەرتەشی سوریا لە حەوت رۆژی رابردوودا زیاتر لە 25 ئەندامی داعشیان کوشتووە .
لە هەمان کاتدا ئەرتەشی سوریا هەڵمەتێکی بەمەبەستی بەدەستەوە گرتنی کۆنتڕۆڵی بە تەواوەتی ناوچەی جەبەل تورکمان لە پارێزگەی لازقیەی باکووری رۆژاوای ئەم وڵاتە دەست پێکردووە .
هاوکات لە گەڵ ئەم هەڵمەتەدا ، ئەرتەشی سوریا ئامادەبونی هێزەکانی خۆی لە پارێزگەی ئیدلیب زۆر کردووە .
پارێزگەی ئیدلیب و شاری ئیدلیب لە باکوری رۆژاوای سوریا هاوسنوری تورکیا دوای چوونەدەری دانیشتوانی فوعە و کەفەریا ئێستا لە ژێر دەستی تیرۆریستاندان .
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانیان داکۆکییان لێ دەکرێت بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی، دەست پێکراوە کە لەبەر خەباتی خەڵک و سویای سوریا پیلانی دوژمنان ناکام ماوەتەوە