لەقاودانی لاوروف لەمەڕ کارشکینی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ئاوەدان کردنەوەی سووریا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا لەقاوی دا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەی نهێنیانە ڕێکخراوەکانی لە بەشداری بوژاندنەوەی ئابووری سووریا قەدەغە کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک، سرگئی لاوروف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند: بەشی سیاسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ فەرمانێکی نهێنیانەی بڵاوکردەوە تیدا بەشداری ڕێکخراوەکانی سەر بە م ڕێکخراوەیەی لە ئاوەدان کردنەوەی ئابووری سووریا ، قەدەغە کرد. لاوروف لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ " جبران باسیل" وەزیری دەرەوەی لوبنان لە مسکۆ لەسەرئامادەیی ڕوسیا بۆ یارمەتی دان بۆ درێژەی ڕەوتی گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بۆ وڵاتەکەی خۆیان پیداگری کرد. لاوروف هەروەها وتی: ئەمریکا لە مەسەلەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووری بۆ وڵاتی خۆی ، دەورو هەڵوێستی ڕۆخێنەری هەیە . بە قسەی لاوروف ، حەوت هەزار ئاوارەی سووری لە مانگی ڕابردوو ، لە لوبنان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدڕێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی ئەمریکاو عەرەبستان بۆ لەناوبردن وزەبردان لە وڵاتی سووریا وگوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەسپێکرا. دوابەدوای ئەم قەیرانە ، هەزاران سووری بۆ ڕزگار کردنی گیانی خۆیان لە پەلامارەکانی ترۆریستەکانی ژێر پشتیوانی ڕەوتی - ڕۆژئاوایی - عەرەبی ناچار بە بەجێ هێشتنی ماڵ وحاڵی خۆیان بوون.