بەشار ئەسەد، پێشنیاری سعودییەکانی ڕەت کردەوە
نوێنەری حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند: سەرۆکی سوریا پێشنیاری عەرەبستانی سعودی بۆ بنیات نانەوەی ئەم وڵاتەی لەبەرامبەر پچڕاندنی پێوەندییەکانی لەگەڵ حیزبوڵڵا و ئێران، قەبووڵ نەکرد و رەتی کردەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، نەواف مووسەوی ئەندامی فراکسیونی " پێبەند بوون بە موقاومە" سەر بە حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان وتی : پێشنیارێک کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا نەیارەتی لەگەڵ کرد ، بەپێی دابین کردنی بواری ماڵی بنیات نانەوەی سوریا لە بەرامبەر پچڕانی پێوەندی لەگەڵ حیزبوڵڵا و ئێران بوو .
نوێنەر و ئەندامی فراکسیونی حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان وتیشی : بەشار ئەسەد، خۆڕاگرە و لە تەنیشت موقاومە دایە .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە نیزیکەی سێ مانگ لەمەوبەر نوێنەری محەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان، پێشنیارێکی بە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دابوو کە سەرباری بنیات نانەوەی ئەم وڵاتە لەبەرامبەر پچڕانی پێوەندی لەگەڵ حیزبوڵڵا و ئێران، داگیری مانەوە لە سەرۆکایەتییەکەی هەتا کۆتایی تەمەنی و داوانەکردنی چاکسازی سیاسی و یاسای بنەڕەتیش بوو .
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بەپێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان دەست پێکراوە.