پێشڕەوی سوپای سوریا و تەنگتر بوونی ئاڵقەی گەمارۆی داعش لە باشووری ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i347855-پێشڕەوی_سوپای_سوریا_و_تەنگتر_بوونی_ئاڵقەی_گەمارۆی_داعش_لە_باشووری_ئەم_وڵاتە
هێزی سوپای سوریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانی لە دەورووبەری سوەیدا لە باشووری ئەم وڵاتە،ئاڵقەی گەمارۆی تیرۆریستانی داعشی ، تەنگتر کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 25, 2018 12:04 Asia/Tehran
  • پێشڕەوی سوپای سوریا و تەنگتر بوونی ئاڵقەی  گەمارۆی داعش لە باشووری ئەم وڵاتە

هێزی سوپای سوریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانی لە دەورووبەری سوەیدا لە باشووری ئەم وڵاتە،ئاڵقەی گەمارۆی تیرۆریستانی داعشی ، تەنگتر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا "سانا"، هێزی سوپای سوریا  پێشڕەوی خۆیان لە دەورووبەری بەرزاییەکانی سەفا و لە قوڵایی سارای  ڕۆژهەڵاتی سویدا درێژە پێ دەدەن  . 

هێزی سوپای سوریا کۆنترۆڵی ناوچەگەلی نوێ لە بەرزاییەکانی سەفا لە دەورووبەری  ڕۆژهەڵاتی سوەیدایان دوای تێکهەڵچوونی قورس  لەگەڵ ئەندامانی داعش ، بەدەستەوە گرت  . 

لەم تێک هەڵچوونەدا ژومارێک لە تیرۆریستانی داعشی کوژران و ژومارێکیش بریندار بوون  . 

هێزی سوپای سوری  لە میحوەری تەل غانمیش ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستانیان  کوشتووە  . 

 هەرلەم حاڵەدا  سوپای سوریا  تاقمێک لە ئەندامانی داعشیان کاتی  هەڵاتن لە تەلول سەفا لە دەورووبەری بە شی ڕۆژهەڵاتی سوەیدا  بە دیل گرت  . 

قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011ەوە بە پێی پەلاماری بەربڵاوی  تاقمە تیرۆریستییەکان  بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکراوە کە بە خۆڕاگری و لە خۆبوردویی  سوپا و خەڵکی سوریا ، پیلانی دوژمنان ناکام مایەوە.