روسیا بەڵگەنامەکانی پیلانی شیمیایی رۆژاوا لە سوریای گەیاندە رێکخراوی نەتەوەکان
وەزیری دەرەوەی روسیا بەڵگەنامەکانی پێکهاتنی پەلاماری شیمیایی ساختە لە سوریای دا بە رێکخراوی نەتەوەکان و رێکخراوی قەدەخەی پەرەی چەکی شیمایی .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رۆژی هەینی رایگەیاند ، مسکۆ بەڵگە و شایەتی بڕواپێکراو کە لەسەرچاوەی جۆربەجۆرەوە بەدەستی هێناوە ، داوە بە رێکخراوی نەتەوەکان و رێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی .
وەزیری دەرەوەی روسیا لەم رێکخراوانەی ویست بەرپرسایەتی خۆیان لە بەرامبەر لەقاودرانی ئەم کارە دنەدەرانە لە سوریا بە جێبێنن .
لاڤرۆڤ بە ئاماژە بە ڕەوشی ئیدلب لە باکووری سوریا و دانوستان بۆ کردنەوەی تێپەڕگەی مرۆیی لەم ناوچەیەدا ، وتیشی ، حکومەتی سوریا بە تەواوەتی مافی ئەوەی هەیە تیرۆریستانی جێگیر لە ئیدلب دەرکات .
وەلید موعەللیم وەزیری دەرەویە سوریا رۆژی پێنجشەممە لە مسکۆ رایگەیاند : هێزە سوریەکان هەڵمەتی ڕزگارکردنی ئیدلب تا کۆتایی ئەنجام ئەدەن و ئامانجی سەرەکیی دمشق ، گروپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرەیە .