وەلید موعەلیم : ئامادە بوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سووریا یاساییە
وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی کرد : بە پێچەوانەی ئامادە بوونی نایاسایی ئەمریکا لە خاکی سووریا ، ئامادە بوونی موستەشارانی ئێرانی لەو وڵاتە یاساییە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی دەنگ و ڕەنگی ئێران بە گێڕانەوە لە کاناڵی تەلەفیزونی ڕووسیا ئەلیوم ، وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا لە وتووێژێکی تایبەتدا لە گەڵ ئەو کاناڵە وتی : ئامادە بوونی موستەشارانی ئێرانی لە سووریا بە پێی داخوازیی دەوڵەتی ئەو وڵاتە بووە و بە پێچەوانەی ئامادە بوونی ئەمریکا کە ناتوانڕێ ئەو دوو پرسە پەیوەندی بە یەکەوە بێت . موعەلیم وتیشی : پەیوەندی نێوان دیمەشق و تاران مامەڵەی پێ ناکرێت ئەو پەیوەندیە لە سەر بنەمای بڕیاری دوو وڵات و خاوەنی دەسەڵاتداریەتی نیشتمانیە و ئەو وڵاتانە لە بڕیاری سەربەخۆی خویان داکۆکی دەکەن . ەزیری دەرەوەی سووریا جەختی کرد کە پرسی دیکە ئەوەیە کە ئامادە بوونی ئەمریکا وەکوو دەگیرکاری و دەسدرێژیە و دەسدرێژکار دەبێ لە سووریا بڕواتە دەر . ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی 2014 بە بیانووی خەبات بە دژی داعش بە دەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بە بێ مۆڵەتنامەی دەوڵەتی سووریا لەو وڵاتە ئامادەن و تا ئێستا ژومارێکی زۆر لە کەسانی سیڤیل لە سووریا و ئێراق کەوتوونەتە بەر پەلامار . دەوڵەتی سورویا بە جاران لەو بارەوە سکالای لای ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرز کردووەتەوە .