وەزیری بەرگری سووریا : پیلانی دابەشکرانی سووریا پووچەڵ بۆتەوە
وەزیری بەرگری سووریا جەختی کرد لەسەر کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی مەترسیداری شەڕ لەو وڵاتە و لە ناوچوونی پیلانی دابەشکرانی سووریا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلعەهد " عەلی عەبدوڵڵا ئەیووب " وەزیری بەرگری سووریا وتی : سووریا درێژە ئەداتە خۆڕاگری و ڕاوەستاوی خۆی و هەروەها پێبەندە بە بنەمای سەەرکی و مافی خۆی بۆ داکۆکی لە دەسەڵاتداریەتی خۆی . وەزیری بەرگری سووریا وتیشی ئەو شەڕە بە سەر سووریا داسەپێندرا و ئەرک ئەوە بوو کە بەرپرسایەتیەکانی خۆی لە بەرگری لە وڵات بە جێ بێنێ و ئەرتەشی پاڵەوان لە هەمبەر گەڵاڵەکانی پاوانخوازان و شەڕی تێڕوڕیستی کە لە لایەن وڵاتانی ڕوژئاوایی و بەکرێگیراوانی ئەوان لە ناوچە دامەزرا هەروا ڕادەوەستێ . قەیران لە سووریا لە ساڵی 2011 وە بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تڕوڕیستەکانی لاگری کراوی عەرەبستان ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ گۆڕینی هاوکاری ناوچەیی بە سوودی ڕژیمی زایونی دەس پێ کراوە کە بە هەوڵی ئەرتەش و خەڵکی سووریا پیلانی دوژمنان ناکام مایەوە .