بەشار ئەسەد : سەرکەوتن لە ئیدلب ، پرۆژەی " سەودای سەدە " دەشکێنێ
سەرۆکی سوریا بە ئاماژە بە هەرای لایەنە رۆژاواییەکان بەر لە دەسپێکی هەڵمەتی ئیدلب ، رزگارکرانی ئەم پارێزگەی بەمایەی شکستی هێنانی پرۆژەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا زانی .
بەپێی راپۆرتی ئەلعالەم ، بەشار ئەسەد رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی کومیتەی ناوەندیی پارتی بەعسی سوریا گوتی : گەڕانەوەی ئیدلب بۆ باوەشی سوریا مەترسیەک دەبێ لە هەمبەر پرۆژەکانی ئەمریکا و رۆژاوا لە ناوچەکەدا بەڵام ئیدلب دەبێ لە ژێر رکێفی تیرۆریستان بێتەدەر ، رێککەوتنی سووچی دەبێتە هۆی مسۆگەربوونی دەسکەتی مەیدانیی لە ناوچەکانی دێکە و رێگا دەگرێ لە خوێن رژانی زیاتریش .
ناوبراو وتیشی : ئەوەی کە لە سووریا رووئەدات ، ناکرێ بێ پێوەندی بێ لە گەڵ پرسی " سەودای سەدە " . سەودای سەدە لە سەرەتای دۆزی فەلەستینیەوە لە ئارادابووە بەڵام لەم دواییانەدا بە هۆی چوونەدەری هەندێ وڵات لە بەرەی ئیسراییلی ، خێرایی بەخۆوە گرتووە .
بە گوێرەی پرۆژەی ناسراو بە سەودای سەدە ، ئیسراییل بەرپرسایەتی ئاسایشیی بەشێکی زۆری لێواری رۆژاوا و تێپەڕگە سنووریەکان ئەگرێتە دەست و تەنیا گەڕەکە عەرەبیەکانی قودسی روژهەڵات لەسەر وڵاتی فەلەستین دەبێ و غەززە بە مەرجی رەزامەندیی حەماس لە گەڵ چەکداماڵین ، لە گەڵ وڵاتی نوێی فەلەستین تێکەڵ دەکرێ .