بۆمبارانی شاری "هەجین"ـی سوریا بە بۆمبەکانی قەدەخەکراوی فۆسفۆری لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکایی
هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، شاری "هەجین"، رۆژهەڵاتی سوریای بە بۆمبەکانی قەدەخەی فۆسفۆری داوەتە بەر پەڵاماری خۆی .
بە گوێرەی راپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەری فارس، کردەوەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە شاری "هەجین" لە حالێکدا ئەنجام دەگرێت کە پێش لەمەیش هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا (١٣ ئۆکتۆبر) بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمبەکانی فۆسفۆری ئەم شارەیان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا .
وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەر لەمەیش لە نامەی جیا جیا بۆ سکرتێری گشتی و سەرۆکی دەورەیی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ڕاگەیاندنی کەڵک وەرگرتنی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە بۆمبەکانی قەدەخە کراوی فۆسفۆری جەختیکرد: کەڵک وەرگرتن لە چەک و چۆڵی قەدەخەکراو دژی گەلی سوریای بنپێکرانی ئاشکرای یاساکانی نێودەوڵەتییە و وەک تاوانکاریی جەنگی دەر حەق بە خەڵکی سوریا دێتە ئەژمار.
ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە بیانووی خەبات دژی تاقمی ترۆریستی داعش ، بەدەر لە چوار جێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بێ هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا هاوپەیمانی پێکهێناوە؛ ئەم هاوپەیمانییە ئەمریکاییە تا بە ئێستا زۆرێک لە شارومەندانی بێتاوانی لە عێراق و سوریا دا لە خاک و خوێن گەوزاندووە .