تشرینی دووه‌م 09, 2018 17:53 Asia/Tehran
  • گواستنەوەی ماددەی شیمیایی لەلایەن تیرۆریستانەوە  بۆ حەمای  سووریا

تیرۆریستانی بەرەی نوسرە و پارتی تورکستانی چوار کەپسولی هەڵگری گازی کولوریان لە جەسەر شوغور لە پارێزگەی حەڵەبی سوریا بردە دەر و گواستیانەوە بۆ ریفی حەما.

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی  پێنج شەممەی  ئەلعالەم، تیرۆریستان بە نیازن  کەڵک ناڕەوا وەرگرن لە بوردومانی بنکەکانیان لە لایەن سوپای سوریا و بە ئەنجام دانی هەوڵی تێکدەرانە، سوپای سوریا  تۆمەتبار بکەن بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی  شیمیایی  . 

تاقمی تیرۆریستی  بەرەی نوسرە بە جاران لەم ناوچەیە  ماددەی شیمیایی بە چاوەدێری کڵاوسپییەکان ، گواستوەتەوە.

کڵاو سپییەکان  تاقمێکی تیرۆریستین  کە لەساڵی دووهەزاروسێزدەوە لە سوریا دەورێکی زۆریان لە داکوکی کردن لە تیرۆریستان هەبووە.

ئەم تاقمە کە لەلایەن  بەریتانیا و ئەمریکا داکۆکی ماڵی دەکرێت، ئیدیعای یارمەتی دان بە خەڵکی سیڤیل دەکات.

بەرلەمە تیرۆریستەکان بە هەماهەنگی  میدیاکانی  ڕۆژاوایی و کڵاوسپییەکان سناریوگەلی جۆربەجۆریان بۆ تۆمەتبار کردنی سوپای سوریا بە کەڵک وەرگرتن لە ماددەی شیمیایی جێبەجێ کردبوو  کە هەموویان لەبەر  لەقاودرانی وردودروستی سەرچاوەکانی  هەواڵ، ناکام مایەوە.

سوپای سوریائێستا ئامادەی وەرگرتنەوەی  پارێزگەی ئەدلیب دەبێت  لەباکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە کە  دوایین ناوچەی  بوونی تیرۆریستان لە سوریایە.

سەرپەیڤ