سوپای سووریا پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر باکوری "حەماە"ی وڵاتەکەی بەرپەرچ دایەوە
سوپای سووریا پەلاماری چەکدارانەی تیرۆریستان بۆسەر باکوری پارێزگای "حەماە"و لەنزیک ناوچەی بێ چەکی بەرپەرچ دایەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئەمڕۆ هەینیی ئیرنا، میدیا سوریەکان ڕایانگەیاند: یەکەکانی سوپای سوریا توانیان هەوڵی تیرۆریستان بۆ هێرش کردنەسەر پێگە سەربازییەکانی سوپای سوریا لە گردووپەڕی شارۆچکەی "ئەل لەتەمینە" ی سەربە پارێزگای حەماە شکست پێ بێنن.
گرووپە تیرۆریستییەکان بە دەسدرێژی کردنەسەر پێگە سەربازییەکانی سوپای سوریا لە ریفی باکوری حەماە، هەروا ڕێککەوتننامەی ناوچەی بێ چەک لە ئیدلەب پێشێل دەکەن.
گرووپی تیرۆریستیی ناسراو بە "کەتائیب عیززە" ش هەوڵیان دەدا دزە بکەنە نێو پێگەکانی سوپای سوریا لە گردووپەڕی ئاوایی"موغەییر" و"ئۆردوگای بریدیج" لەباکوری پارێزگای حەماە کە بەهۆی خۆڕاگریی سوپای سوریا بێ ئاکام مانەوە.
گرووپە تیرۆریستییەکان لەدوو ساڵی رابردوودا بەشکست هێنانیان لە سوپای سوریا و هەروەها بەپێی ڕێککەوتن لەسەر هێنانەدی ناوچە کەم کێشەکان گوێزرانەوە پارێزگای ئیدلەب و ئێستا لەحاڵی تۆڵەسەندنەوە لەیەکترین.
هێزە سەربازییەکانی سوریا ئامادەی سەندنەوەی پارێزگای ئیدلەبی سوریا لە دواناوچەکانی ئامادەبوونی تیرۆریستان لەو وڵاتەن.
قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بووە کە بەهەوڵی سوپاو خەڵکی سوریا، پیلانی دوژمنان بێ ئاکام ماوە.