بەرپەرچ دانەوەی شاڵاوی تیرۆریستان لە باکووری حەما لە لایەن سوپای سووریاوە
سوپای سووریا شاڵاوی تیرۆریستان بۆ کنەکردنە نێو بنکەومەتەرێزی ھێزەکانی سووریا لە گردوپەڕی باکووری حەمای لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەدا شکست پێ ھێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی میھر، تیرۆریستان ھەوڵیان دا ھەتا لە دەڤەری شارۆچکەی حەسریا لە باکووری ڕۆژئاوای حەما پێشڕەوی بکەن کە لەگەڵ بەرنگاریی دەستبەجێی سوپای سووریادا بەرەوڕوو بوونەوە. لەم ھەڵمەتەدا کۆمەڵێک لە تیرۆریستان کوژران و ژمارێکیشیان بریندار بوون.
سوپای سووریا ھەروەھا لەگەڵ تیرۆریستانس سەقامگرتووی باشووری شاری ئەلتامە لە گردوپەڕی حەما تێکھەڵچوون و زیانێکی قورسیان پێ گەیاندن.
لە شاری مورەک و گردوپەڕیشی لە ناوچەی حەمایش تۆپخانەی سوپای سووریا بە تەفەڕنجەوە مۆڵگەی تیرۆریستانی کوتاو دەیان کەسی لێ کوشتن و یان برینداری کردن.
ناوەندی ڕووسییی تایبەتی وەرگرتن و نیشتەجێ کردنی ئاوارەکانی سووریاش ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ٨٠٠ ئاوارەی سووریا لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە لوبنانەوە گەڕاوەنەتەوە بۆ وڵاتەکەیان و ٤٥٠ ھەگبەی مرۆڤدۆستانە لە پارێزگای دیمەشق دا دابەش کراوە.