شکست هێنانی تیرۆریستان لە دزەکردنەنێو بنکە و مەتەرێزی سوپای سووریا لە حەما و ئەدلیب
تیرۆریستان لە سووریا جارێکی تر بەنیازی پەلامارکردنەسەر مەتەرێزی سوپای سووریا لە باکووری حەما و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەدلیب بوون کە بەرەوڕووی بەرەنگار بوونەوەی سوپای سووریا بوونەوە و شکستیان هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی فارس، یەکەی تۆپخانەی سوپای سوریا تیرۆریستانی بەرەی نوسرەیان لە ریفی باکووری حەما و لە میحوەرەکانی سەرمانیە و سەخەر لە ڕۆژاوای سەهەل غاب داوەتە بەر پەلامار.
تیرۆریستان سەرباری هەوڵدان بۆ دزەکردنە نێو سوپای سوریا ، بنکەی پشکنینی زلاقیات سەربە هێزی سوریایان داوەتەبەر پەلاماری بە هاوەنی خۆیان.
سوپای سوریاش تیرۆریستانی پارتی تورکستانی لە ریفی باشووری لە ڕۆژهەڵاتی ئەدلیبیان داوەتەبەر پەلامار.
تیرۆریستان دوو ڕۆژ بەرلەمەش بەنیازی دزەکردنە نێو بنکەی سوپای سوریا لە دەورووبەری ناوچەی تژی لە چەک لە حەما بوون کە سوپای سوریا پەلامارەکەیانی بەرپەرچ دایەوە.
بەپێی هەواڵێکی دیکە ، هێزی سوری ژومارێک چەک و کەرەستەی جەنگی بەجێماوە لە تیرۆریستان لە ناوچەی حولە لە دەورووبەری بەشی باکووری حومسیان دۆزییەوە.
هێزی سوپای سوریا هەروەها ئەمڕۆ بۆمب و کەرەستەی بەجماو لە تیرۆریستانیان لە ناوچەگەلێکی حەڵەب و دەورووبەری تەقاندەوە.
هەرلەم حاڵەدا تاقمی تیرۆریستی جەیشولیسلام کە دوای گوێزرانەوە بۆ حەڵەب نیزیکی تورکیا بوەتەوە، لەگەڵ ئەندامانی یەکەی بەرگری گەلی کورد، لە باکووری سوریا تێکهەڵچوو کە بە پێیەوە چەند کەس کوژران و بریندار بوون.