بوردمانی ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i353789-بوردمانی_ڕۆژهەڵاتی_سووریا_لە_لایەن_فڕۆکە_شەڕکەرەکانی_هاوپەیمانی_ئەمریکایی
ژێدەرە سووریایەکان باسیان کرد لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی بە ناو نێونەتەوەیی دژی داعش بۆ سەرناوچەیەک لە پارێزگای دەیر ئەلزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 07, 2018 13:16 Asia/Tehran
  • بوردمانی ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی

ژێدەرە سووریایەکان باسیان کرد لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی بە ناو نێونەتەوەیی دژی داعش بۆ سەرناوچەیەک لە پارێزگای دەیر ئەلزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەریی مێهر  لە پەلاماری  فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی بە ناو دژە داعش  بە سەرکردایەتی  ئەمریکا  بۆ سەر  گوندی هەجین لە دەیرئەلزوور لە ڕوژهەڵاتی سووریا لانیکەم 8 کەسی سیڤیل کوژران .فڕوکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی  دژە داعش بە سەرکردایەتی  ئەمریکا  لە ڕۆژانی ئەم دواییەدا بە جاران گوندی   هجینیان  بە بومبی قەدەغەکراوی فوسفوڕی بوردمان کرد .  دەوڵەتی سووریا بە جاران بە ناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەروکی ئەنجومەنی   ئاسایش  داوای  لەوان کردووە کە  کوتایی بدەن بە جەنایەتەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە سووریا . ئەمریکا لە ساڵانی ئەم دواییەدا بە جاران بە بیانووی  خەبات بە دژی  تاقمە تڕوڕیستەکان  خەڵکی سیڤیل لە سووریا و ئێراق ئەدەنە بەر پەلامار . بە پێی ئەو ڕاپوڕتە  ئەرتەشی سووریا  بواری چوونەدەری سەدان کەسی سیڤیل لە ناوچەکانی  شوێنی تڕوڕیستان  لە ڕێگای تێپەڕگای  ئەلساحیە لە دەیر ئەلزوور  و ئەبووزەهوور لە ئیدەلەبیان  فەراهەم کردووە .