گەڕانەوەی سەدان پەنابەری سووری بۆ زێد و نیشتمانی خۆیان
ناوەندی پێشوازی و سەقامگیر بوونی پەنابەرانی سووری ڕایگەیاند : لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا سەدان پەنابەر لە لوینان و ئەردەن گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئیسپوتنیک ؛ ناوەندی پێشوازی و سەقامی پەنابەرانی سووریا لە بەیاننامەیکدا وتیشی : لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 882 پەناخواز تێپەڕگای سنووری جدیدە یابووس و تەلکەلەخ لە لوبنانەوە چوونەتە ناو سووریا کە 192 کەس لەوان ژن و منداڵن . بە پێی ئەو بەیاننامەیدا 690 پەنابەری دیکەی سوورییش بریتی لە 207 ژن و 352 منداڵ لە تێپەڕگای سنووری " نەسیب " لە سنووری ئەردەنەوە چوونەتە ناو خاکی سووریا . دەوڵەتی لوبنان پێنجشەمەی ڕابردوو ڕایگەیاند نزیکەی هەزار واوارەی سووریایی بە شێوەی دلخوازانە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان . بە باشتر بوونەوەی دۆخی ئاسایشی لە سووریا ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بو وڵاتەکەیان لە مانگەکانی ڕابڕدوودا توندتر بووەتەوە .