دەیان کوژراو و بریندار لە تەقینەوەی عەفرینی سوریا
ماتۆرسیکلێتێکی بۆمب ڕێژکراو لەشاری عەف6رین لە پارێزگەی حەڵەبی سووریا تەقیەوە کە دوابەدوای ئەوە شەش کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئەم تەقینەوە کۆتایی شەوی پێنج شەممە لە شەقامی راجو لە ناوەڕاستی شاری عەفرین ڕووی دا.
عەفرین لە دەستی هێزی تیرۆریستی سەر بە تورکیا دایە و لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو ، پێنج تەقینەوە ڕووی داوە.
لەلایەکی دیکەوە هێزی دیمۆکراتیکی سوریا توانیان بەسەر شاری هەجین لە ڕۆژهەڵاتی دەیروزوور و بەسەر بەشگەلێک لە گوندەکانی بووخاتر و بووحەسەن لەم ناوچەیە دا زاڵ بن.
هێزی دیمۆکراتیکی سوریا لە دەی سپتەمبەری ساڵی 2018 ئەم قۆناخەی ئۆپراسیۆنی خۆیان بەدژی داعش لە ڕۆژهەڵاتی دەیروزوور و لە لێواری سنوورەکانی ئێراق دەست پێکرد هەتا بتوانن داعش لەم ناوچانە وەدەرنێن.
مەزلوم کوبانی، فەرماندەی هێزی دیمۆکراتیکی کوردی سوریاش بەیانی ئەمڕۆ هەینی وشداری بە تورکیا دا و وتی : ئەگەر ئەم وڵاتە پەلامار بکاتە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوری، تورکیا بەرەوڕووی وڵامی قورسی هێزی دیمۆکراتیک دەبێتەوە.
رەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆکی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە وتبووی : ئۆپراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فورات کە لە ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادان، لە ڕۆژانی داهاتوو دەست پێ دەکات .
دوای ئەوە نەجدەت ئێنزو جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ڕایگەیاند: گەیشتنی هێزی تورکیا بۆ ناوچەکانی سوریا نموونەی دەستدرێژی بۆ سەر دەوڵەت و گەلی سوریا و بنپێکەڕی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکانە .
سوپای تورکیا لە دوو ساڵی ڕابردوو بە دوو ئپراسیۆنی سپەر فورات و چڵە زەیتوون بە ئامانجی بەرەنگار بوونەوەی هێزی پەکەکە، ئەندامانی پەیەدە، چوار کیلومەتر لە خاکی سوریا وشارەکانی باب ، ئەعزاز، جرابلوس و عەفرینی لەباکووری ئەم واتە داگیرکردووە.
دەوڵەتی سوریا بەجاران بە داگیرکەر زانینی دەوڵەتی تورکیا لە پەلاماری سەربازی بۆسەر ناوچەی عەفرین و ناوچەکانی دیکەی باکووری سوریا، داوای چوونەدەری سوپای تورکیا لە خاکی سوریایان کردووە.