کانونی یه‌که‌م 16, 2018 17:50 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوانەی هێزی ئاسمانی سوپای ئێراق بە دژی داعش لەنێو خاکی سوریا

دوابەدوای پەلاماری هێزی ئاسمانی سوپای ئێراق بوسەر کۆبوونەوەی سەرکردەکانی داعش لە ناوچەی سوسەی پارێزگەی دەیروزووری سوریا، ژومارێک لەتیرۆریستانی داعش، کوژران .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر ئەبووعەلی بەسەری  سەرۆکی ئیدارەی هەواڵگری و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی ئێراق بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  تیرۆریستانی داعش بەنیاز بوون بگەنە نێو خاکی ئێراق، وتیشی:  لەنێو  تیرۆریستانی کوژراو دا عناد  هێرەم  محەممەدی  وەزیری شەڕی  داعش و سەجاد عەلی حسێن حەسناوی   جێگری ئەبووبەکر بەغدای سەرکردەی خودخاندەی داعشیش هەبووە.

ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەرماندەیی سوپای ئێراق  سێ شەممە یازدەی دیسەمبەریش  باسی بوردومانی بنکەکانی داعش لە پارێزگەی دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریای کرد لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف شازدەی ئەم وڵاتە و کوژرانی ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستان  . 

سەرپەیڤ