بڕیارە ترۆریستانی باشووری سوریا خۆیان تەسلیمی سوپای ئەو وڵاتە بکەن
ژمارێک لە گرووپە ترۆریستییەکان لە دەورووبەری پێگەی "ئەلتنف"ی ئەمریکا لەباشووری سوریا پاش چوونەدەری هێزە ئەمریکییەکان لەو پێگەیە، خۆیان تەسلیمی سوپای سوریا دەکەن.
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە رووسیا ئەلیەوم؛ میدیا سوریەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایانگەیاند، گرووپە ترۆریستییەکانی دیکەی وەک گرووپی ناسراو بە "مەغاویر سەورە" خوازیاری پێکهێنانی ڕێگایەکن بۆ گوێزرانەوەیان بۆ باکوری سوریا.
ئەمریکا نۆزدە پێگەی سەربازی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی سوریاو لەنزیک سنورە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراقدا هەیە کە گرینگترینیان پێگەی "ئەلتنف"ـە.
لە هەواڵێکی دیکەدا، سوپای سوریا لەگەڵ یەکە ڕووسیەکان گەیشتە ناوچەی "ئەریمە" لە ڕۆژاوای منبەج لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا هەتا ئەو ناوچە لە کوردەکان بسێنێ.
"ڕێزان حدو" ڕاوێژکاری میدیایی گرووپی "یەکینەکانی پاراستنی گەل" چوارشەممەی ڕابردوو بەئاماژە بەهاوکاریی ئەمریکاو تورکیا لەدژ کوردانی سوریا ، خوازیاری پەیوەست بوونی هێزەکانی ئەو گرووپە بە سوپای ئەو وڵاتە بوو.
ئەمریکا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ترۆریستییەکان بەشێوەی نایاسایی لەسوریا ئامادەبوونی سەربازی هەیە. ئامادەبوونی نایاسایی واشنگتۆن لە سوریا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم لەکاتێکدایە کە ترامپ لە دەسپێکی بەدەستەوە گرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ئەمریکا دانی بەوەدانا کە ئەو وڵاتە هۆکاری سەرەکیی دروست بوونی گرووپە ترۆریستییەکانی وەک داعشە لە سوریادا.
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دیسەمبەر پاش حەوت ساڵ لاوازیی ترۆریستان لە ڕووخاندنی حکومەتی سوریا ڕایگەیاند، هێزە ئەمریکییەکان بەزوویی لە سوریا دەکشێنەوە.