گیرانی زۆرتر لە 260 داعشی لەنێوان پەناخوازانی سوری لە دەیروزوور
هێزی سوریای دیمۆکراتیک ، 262 داعشیان گرت کە لەنێوان ئاوارەکانی گەڕاوە لە ناوچەکانی بن چاوەدێری ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی دەیروزوور خۆیان شاردبووەوە،
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی ئیسنا، چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا بەگێڕانەوە لەسەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند: زۆربەی داعشیە گیراوەکان لە ڕێگەی ڕاپۆرتی ئاوارەکانی سووری بۆ هێزی سوریای دیمۆکراتیک ناسراون و گوێزراونەتەوە بۆ ئوردوگاکان لە ناوچەکانی بن چاودەدێری ئەم هێزانە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا پێداگری کرد : لە کاتی بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوە لە ڕۆژهەڵاتی فورات، زۆرتر لە پێنج هەزار و 500 ئەندامی داعش لەم ناوچانە ئاوارە بوونە.
بەوتەی چالاکان، هێزی سوریای دیمۆکراتیک خەریکی گەڕانی بەربڵاوی ئوردوگای ئاوارەکان بە ئەگەری دزەکردنی هێزەکانی داعشین.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا نۆزدەی دیسەمبەر دوای حەوت ساڵی بێ توانایی تیرۆریستان لە سەرنگون کردنی نیزامی سوریا ڕایگەیاند هێزی ئەمریکی بەم زووانە لە سوریا دەردەکەوێ.
هەرلەم حاڵەدا سەرچاوە میدیاییەکان باسی گەڕانەوەی زۆرتر لە دوو هەزار ئاوارەی سوری وڵاتیان کرد لە ڕێگەی سنوورەکانی یابوس لە لوبان و نسیب لە ئەردەن لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو.
ئەم لەحاڵێکدایە کە لەماوەی مانگەکانی ڕابردوو سەدان هەزار ئاوارەی سوری لە ڕێگەی سنوری ئوردون و سوریا خۆیان گەیاندوەتە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆیان.