زاڵبوونی ئەرتەشی سوریا بەسەر ئاوبەندی ستراتژیکی تشرین
ئەرتەشی سوریا کۆنتڕۆڵی ئاوبەندی ستراتژیکی تشرینی کە لەسەر روباری فورات لە باکووری پارێزگەی حەسەکە هەڵکەوتووە گرتەدەست ئەویش بەپێی رێککەوتنێک لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ( هەسەدە ) .
بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، یەکینەکانی ئەرتەشی سوریا بەپێی رێککەوتنی منبەج ، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە دەوربەر و لەسەر ئاوبەندەکە جێگیر بوون .
هاوکات لە گەڵ هەڕەشەکانی ئەم دواییانەی تورکیا بۆ پەلامار بۆسەر بنکە و بارەگای کوردانی وسریا لە باکوری ئەم وڵاتە ، فەرماندەریی ناوەندیی یەپەگە حەوتەی رابردوو لە بەیاننامەیکدا کوردی لە باری سەرزەوینی و سنووری و جەماوەری سەر بە سوریا زانی و لە ئەرتەشی سوریای ویست بچێتە نیو شاری منبەج و لە بەرامبەر هێرشی تورکیا بیپارێزێ .
عید جلاوی، په‌رله‌مانتاری شاری منبج له په‌رله‌مانی سوریا شه‌ممه 29ی کانوونی یه‌که‌م به ئاژانسی هه‌واڵی سپۆتنیکی روسی راگه‌یاندووه " هێزه‌کانی سوپای سوریا یه‌کشه‌مە یان دووشەممە، ده‌چنه ناو شاری منبج و له ئێستادا هێزه‌کانی سوپا له چوارده‌وری شاره‌که و روباری ساجوردان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی شاری مینبەج ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "خه‌ڵکی شاره‌که، دوای راگه‌یاندنی چوونی سوپای سوریا بۆ ناو منبج زۆر دڵخۆشبون و خه‌ڵک به خۆشاڵییه‌وه پێشوازیان له هه‌واڵه کردوه و ئاڵای سوریان هه‌ڵکردوه".