خۆپێشاندانی خەڵکی سوریا لەدژ گرووپە ترۆریستییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i355286-خۆپێشاندانی_خەڵکی_سوریا_لەدژ_گرووپە_ترۆریستییەکان
دانیشتووانی حەڵەب هەڵکەوتوو لە باکوری سوریا، لە دژ تاوانکارییەکانی ترۆریستان خۆپێشاندانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2019 13:09 Asia/Tehran
  • خۆپێشاندانی خەڵکی سوریا لەدژ گرووپە ترۆریستییەکان

دانیشتووانی حەڵەب هەڵکەوتوو لە باکوری سوریا، لە دژ تاوانکارییەکانی ترۆریستان خۆپێشاندانیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی پێنج شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، بە تاوسەندنی تێکهەڵچوون لەنێوان گرووپی ترۆریستیی "تەحریروشام" و ترۆریستانی "نورەدین زنکی" وگرووپی ناسراو بە "بەرەی نیشتمانیی ئازاد"، دانیشتووانی حەڵەب بۆ شەرمەزارکردنی کردەکانی ترۆریستان خۆپێشاندانیان کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، گرووپە ترۆریستییەکانی جێگیر لە حەڵەب پێکیان داداوە.

لە تێکهەڵچوونی ڕۆژی سێ شەممەی ترۆریستانی تەحریروشام لەگەڵ ترۆریستانی نورەدین زنکی لە رۆژاوای پارێزگای حەڵەب بیست ترۆریست کوژران و سی و پێنجیش بریندار بوون.

پاش شکست هێنانەکانی ئەم دواییەی داعش لە عێراق و سوریا، هەزاران ترۆریستی ئەندامی ئەو گرووپە لەبەر هۆو هەگەری جۆراوجۆر یان هەڵدێن بۆ ناوچەکانی دیکەو یان دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان و شەڕی نێوان ئەو گرووپانە بەرەو گرژیی و ئاڵۆزیی زیاتر دەچێتەپێش.