کوژرانی ژمارێک سیڤیلی سوری لە پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانیی ئەمریکی
لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بۆسەر گردووپەڕی پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، لانیکەم یازدە کەسی سیڤیلی سوری کوژران.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا) ؛ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی شارۆچکەی "شەعەفە" لە دەورووبەری دێرەزووریان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، ژمارێکی دیکە لە خەڵکی سیڤیلی سوری بریندار بوون.
دیسەمبەری ساڵی٢٠١٨ ش ١٧ کەسی مەدەنیی سوریا لە هێرشی هاوپەیمانی ئەمریکی بۆسەر ئاواییەک هەڵکەوتوو لە پارێزگای دێرەزوور کوژران.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لەچەند حەوتەی ڕابردوودا چەندین جار ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای دێرەزوور لەوان شاری هەجینیان بۆردومان کردووە کە بەهۆیەوە، دەیان کەسی سیڤیلی سوری کوژراون ویان بریندار بوون.
هاوپەیمانیی ئەمریکی لە ژمارێک لەو پەلامارانەدا بۆمبی قەدەغەکراوی فۆسفۆری بەکار هێناوە.
ئەمریکا لە ساڵانی رابردوودا چەندین جار بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ڕەشەکوژەکان، خەڵکی سیڤیلی لە سوریاو عێراق کردۆتە ئامانج کە بەهۆیانەوە ژمارێکی زۆر لە شارومەندانی سوری لەو پەلامارانەدا گیانیان لەدەست داوە.
حکومەتی سوریا چەندین جار بەناردنی نامە بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش داوای لەوان کردووە، کۆتایی بێنن بە تاوانکارییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سوریا.