گەڕانەوی دەیان ئاوارەی سوری لە منبەج
ژمارێک ئاوارەی سوری بە تێپەڕین لە بازگەی"تایهە" لەناوچەی منبەج، هەڵکەوتوو لەباکوری رۆژهەڵاتی حەڵەب، گەیشتنە ناوچەکانی دیکەی سوریا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا ، بەرپرسانی سوری رۆژی پێنج شەممە بەئامادەبوون لە بازگەی تایهە ، بارودۆخ بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شار و گوندەکانی شوێنی نیشتەجێبوونیان ئامادە کرد.
یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) رۆژی چوارشەممە، بەپێی ڕێککەوتنیان لەگەڵ سوپای سوریا ، لە منبەج بۆ رۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات کشانەوە.
هاتنی سوپای سوریا بۆ شاری منبەج و چوونەدەری هێزی چەکداری کورد لەو شارە دوای ئەوە ئەنجام دەگرێ کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دیسەمبەری٢٠١٨ ڕایگەیاند، نزیک بە دوو هەزار چەکداری ئەمریکی لە خاکی سووریا دەکشێنەوە.
لەهەواڵێکی دیکەدا، خەڵکی شاری حەسەکە لەباکوری رۆژهەڵاتی سوریا، لە خۆپێشاندانێکدا وێڕای شەرمەزارکردنی هەڕەشەو گوڕەشەی تورکیا و، ئامادەبوونی نایاسایی بیانیەکان لە خاکی سوریادا، پێیان داگرت لەسەر ئامادەییان لەتەنیشت سوپای سوریا بۆ پاراستنی نیشتمان و بەرەوڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی تیرۆریزم.