کشانەوەی کاروانی سەربازیی ئەمریکا لە سوریاوە بەرەو هەرێمی کوردستان
کاروانی سەربازیی ئەمریکا بریتی لە 100 لۆری هەڵگری ئۆتومبێلی زرێیی و چەکەمەنی لە رۆژهەڵاتی دەیرزووری سوریاوە ، بەرەو هەرێمی کوردستان کەوتەڕێ .
سەرچاوەیەک لە " ئەنجومەنی مەدەنیی دەیرزوور " رۆژی هەینی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ هەواڵدەریی ئاڵمان بە ئاماژە بەوەی کە لەشکەریانی ئەمریکی دوای کشانەوە لە سوریا لەرێگای باکووی عێراقدان ، گوتی : سەدان لۆری هەڵگری ئۆتۆمبێلی زرێیی و چەکەمەنی و کەلوپەلی ئەندازیاری لە ناوچەکانی ریف ، باکووری رۆژهەڵاتی دەیرزوور ، بەرەو حەسەکە لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لکەوتنەڕێ.
هێزەکانی کوردی سوریاش جەختیان کردەوە کاروانی لەشکەریانی ئەمریکی بەرەو تپێەڕگەی سنووریی سمیلکا و لەوێوە بەرەو هەرێمی کوردستانی عێراق لەڕێدان .
یەحیا رەسوڵ وتەبێژی هەڵمەتی هاوبەشی ئەرتەشی عێراق چوارشەممە ، دووی ژانیڤەری ، گوتی : هەولێر یەکەم شوێنی گیرسانەوەی لەشکەریانی ئەمریکیە دوای چوونەدەر لەسوریا .
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا چوارشەممە 26 ی دیسامبری 2018 لە سەردانێکی کتوپڕ و رانەگێندراودا گەیشتە پاریزگەی ئەنباری رۆژاوای عێراق و لە نێو لەشکەریاندا گوتی ، بەنیاز نیە هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق بباتەدەرەوە .
لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا رووبەڕووی شەپۆلی ناڕەزایەتی کەسایەتی و حزب و گروپە سیاسیەکانی ئەم وڵاتە بووەتەوە لەوانە نوێنەرانی پارلەمان .